riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. پارتی و گۆڕان رێكەوتنەكەیان ئیمزاكرد

kurdistani 05:27 PM - 2014-04-17
گۆڕان ده‌ڵێ چه‌ند وه‌زاره‌تێكیان پێداوین

گۆڕان ده‌ڵێ چه‌ند وه‌زاره‌تێكیان پێداوین

پارتی و گۆڕان رێكەوتنێكیان ئیمزاكردو بەوتەی بەرپرسێكی پارتیش رێكەوتنەكەیان بۆ چوار ساڵی ئارامە، گۆڕانیش دەڵێ لەگەڵ پارتی رێكەوتون و چەند وەزارەتێكی پێداون.

ئەمڕۆ 17-4 وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر كۆبوونەوەو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێكەوتنێكیان ئیمزاكرد.

دوای ئیمزاكردنی رێكەوتنەكەشیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بێ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسان، هەریەك لەفازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و عومەر سەید عەلی نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بەڕێكەوتنەكەی نێوانیان كرد.

فازل میرانی وتی: ئەو رێكەوتنە  هەنگاوێكە بۆ بوونی چوار ساڵی ئارام.
 
دواتریش عومەر سەید عەلی رایگەیاند: گەیشتین بەڕێكەوتن بۆ بەشداریكردنی لەكابینەی نوێ (سەرۆكی‌ پەرلەمان، وەزارەتی‌ پێشمەرگە، وەزارەتی‌ دارایی‌، وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌، وەزارەتی‌ ئەوقاف، دەستەی‌ وەبەرهێنان، جێگری‌ وەزیری‌ ناوخۆ)مان پێدراوە.

وتیشی: هەفتەی داهاتوو پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket