سلێمانی.. بینای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كرایه‌وه
kurdistani 04:52 PM - 2014-04-17رێژه‌ی توندوتیژی له سلێمانی كه‌متره
له مه‌راسیمێكدا بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له سلێمانی كرایه‌وه، هاوكات یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ 17-4 له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژنان، بینای نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا راپۆرتێك له باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خرایه‌ڕوو، له وته‌یه‌كیشدا كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه رێژه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ساڵی 2012 دا نزیكه‌ی هه‌زارو 554 كه‌یس توندوتیژی دژی ژنان هه‌بووه‌و له ساڵی 2013 ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زیوه بۆ هه‌زارو 217 كه‌یس.
كوردۆ عومه‌ر وتیشی: له پارێزگای سلێمانی و به تایبه‌تی ناو شاری سلێمانی توندوتیژی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
هه‌روه‌ها سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد كه هاوكارو پاڵپشتی فه‌رمانگه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بووه.
له دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له سلێمانی، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان ئافره‌تان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری سلێمانی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی خانمان و رێكخراوه‌كانی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاستی كاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا‌و كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و بواره خرانه‌به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ره‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه ئاستی توندوتیژییه‌كان له شاری سلێمانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌متره له چاو شوێنه‌كانی تر‌و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر كاری زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌ی هه‌یه زیاتر دابه‌زێت.
له‌و رووه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا له توندوتیژی سكێكسی له پارێزگای سلێمانی له ساڵی رابردوودا ته‌نیا 10 حاڵه‌ت بووه له كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له پارێزگاكانی تر زۆر به‌رزه‌و سه‌نته‌ری سلێمانیش له‌چاو ناوچه‌كانی تری پارێزگاكه كه‌مترین توندوتیژی تێدا تۆمار كراوه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ گرفتی نه‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی بوونی نوێنه‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌ی فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی په‌یوه‌ندیان به دادگاكانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها بڕیاردا له‌رووی دابینكردنی پێداویستیه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هاوكاری زیاتری شه‌ڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ژنان بكرێت و هاوكاری زیاتریش له‌رووی په‌روه‌رده‌ی و رۆشنبیرییه‌وه پێشكه‌شی شه‌ڵته‌ره‌كان بكرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19