تیرۆرستان سێ سه‌ربازی سوپای عیراق شه‌هید ده‌كه‌ن و بۆریه‌كی نه‌وتیش ده‌ته‌قێننه‌وه
kurdistani 04:23 PM - 2014-04-17پاشان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17-4 له‌سه‌ر ڕێگای تكریت- خورماتوو تیرۆرستان سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێكیان رفاند‌و پاشان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خورماتوو به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌سه‌ر ڕێگای تكریت- خورماتوو بازگه‌یه‌ك داده‌نێن، له‌و بازگه‌یه‌دا سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێك ده‌ڕفێنن و له‌دوای دوو سه‌عات له رفاندنیان له‌سه‌ر هه‌مان رێگا ته‌رمه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن كه ئاسه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئه‌و سێ كه‌سه سه‌ربازی سوپای عیراقن و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ خورماتوو رفێندراون.
راشیگه‌یاند: سێ سه‌ربازه رفێندراوه‌كه له نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و دانیشتوی قه‌زای خورماتوون، پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له پارێزگای تكریت بۆریه‌كی نه‌وتیان ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به PUKmedia ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له پارێزگای تكریت بۆریه‌كی نه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وه‌و نه‌وتی بۆریه ته‌قێندراوه‌كه تێكه‌ڵ به ئاوی دیجله بووه‌و بوه‌ته هۆی پیسكردنی ئاوه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: هه‌ر به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه ژینگه‌ی ناوچه‌كه پیسبووه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی دروستكردوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی نزیك ناوچه‌كه راگیراوه‌و 7 خوێندكاریش به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ش خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17