riklam

نه‌رمین عوسمان: یه‌كێتیی بایه‌خی زۆری به‌ ژنانداوه‌

kurdistani 03:18 PM - 2014-04-17
داوایان له‌ژنان كرد كه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن

داوایان له‌ژنان كرد كه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن

به‌ ئامانجی رونكردنه‌وه‌ی زیاتری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردنی ژنان له‌ پڕۆسه‌كه‌دا، نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان له‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ هۆڵی ناوه‌ندی سۆرانی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنانی ده‌ڤه‌ری سۆران كۆبويه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌رمین عوسمان ئاماژه‌ی بۆ به‌شداریكردنی ژنان له‌ ده‌سته‌ڵاتدا كردو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ تایبه‌تی بایه‌خی زۆری به‌ ژنانداوه‌، هه‌روه‌ك تیشكی خسته‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژرادن و داوای له‌ ژنانی ده‌ڤه‌ری سۆران كرد كه‌ به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ردوو لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كاندیده‌كانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتیی له‌ به‌غدادو هه‌رێم به‌هێزتربێت و بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌ ژنان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی تر بكات.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ید ئاراس لێپرسراوی ناوه‌ندی سۆرانی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان و شه‌مام حه‌مه‌ زیاد لێپرسراوی لقی سۆرانی یه‌كێتیی ژنان و خاتوو گوڵاڵه‌ كادیری یه‌كێتیی له‌ سنوری راپه‌رین، له‌ سێ وته‌ی جیادا داوایان له‌ ژنانی ئاماده‌بوو كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی لیست و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی بخه‌نه‌گه‌ڕ.

هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نازه‌نین عوسمان كاندیدی ژماره‌ 16 له‌سه‌ر لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر له‌ وته‌یه‌كدا خۆی به‌ژنانی ئاماده‌بوو ناساندو داوای لێكردن ده‌نگی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket