riklam

په‌یامی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ یادی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان

kurdistani 08:01 PM - 2014-04-16
یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان

یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان

له‌ یادی تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومان و كیمیاباران كردنی ناوچه‌ی بالیسان و شێخ وه‌سانان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌بڕێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 جه‌ماوه‌ری  به‌شه‌ره‌ف و خۆڕاگری  دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان ، تێكۆشه‌ران و شه‌هید په‌روه‌ران، له‌ یادی تێپه‌ڕبوونی 27ساڵ به‌سه‌ر بۆردومان و كیمیا باران كردنی ناوچه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان  به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌له‌لایه‌ن  ڕژێمی به‌عسی له‌گۆڕ نراو و شه‌هید و بریندار كردنی ده‌یان كه‌س له‌ خه‌ڵكی بێتاوان له‌ ژن و منداڵ و پیر و جوانی بێ دیفاع و مه‌ده‌نی, سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێنی وه‌فاداریتان بۆ دووباره‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ . دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌ی گیان باز و به‌ ئه‌مه‌كی كوردایه‌تی بین و ئه‌وپه‌ڕی توانامان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌ پێناوی هێنانی ئاوه‌دانی زیاتر بۆ گوند و ناوچه‌كانتان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری  شایسته‌ به‌ ئێوه‌ی تێكۆشه‌رانی دوژمن به‌زین و قوربانی ده‌ر و دابین كردنی ژیانێكی پڕ له‌ ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان .
     
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
 جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
  16 - 4 – 2014

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket