riklam

به‌غدا.. 4 تیرۆرست ده‌كوژرێن و ئۆتۆمۆبێلێكی داعش سوتێنرا

kurdistani 07:17 PM - 2014-04-16
چه‌ند تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌كرێن

چه‌ند تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌كرێن

ئه‌مڕۆ 16-4 فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كۆژرانی 4 تیرۆرست و سوتاندنی ئۆتۆمۆبێلێكی چه‌كداره‌كانی داعشی، راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌، هێزی ئاسمانی سوپای عیراق، له‌ ناوچه‌كانی باكوری قه‌زای تاجی، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری شاری به‌غدا، 4 تیرۆرستی كوشتوه‌و ئۆتۆمۆبێلێكی سه‌ر به‌گروپه‌كانی داعشی سوتاندوه‌.

 به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شدا، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدا، توانیوانه‌ چه‌ند داواكراوێك ده‌ستگیربكه‌ن.


 PUKmedia به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket