riklam

باڵیۆزی ئه‌رده‌ن له‌ لیبیا رفێنرا

kurdistani 06:58 PM - 2014-04-16
 تائێستا چاره‌نوسی نادیاره‌

تائێستا چاره‌نوسی نادیاره‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا رایگه‌یاند: كه‌وا باڵیۆزی وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ته‌رابلوسی پایه‌ته‌ختی لیبیا رفێنرا.

دوێنێ 15-4 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی لیبیا، رایگه‌یاند: فه‌واز عیتان باڵیۆزی ئه‌رده‌ن له‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی وڵاتی لیبیا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنراوه‌ و تا ئێستاش چاره‌نوسی ناوبراو به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ د. سه‌عید ئه‌سوه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا رایگه‌یاند: كه‌ دوو ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه‌ یه‌كێكیان له‌ جۆری بی ئێم ده‌بلیو بووه‌ وه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوی تێدا بووه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باڵیۆزی ئه‌رده‌ن، خۆی و  شۆفێره‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێنراون.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كه‌ سات به‌ سات به‌ دوای تاوانباره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌شیدا.


PUKmedia سه‌رچاوه‌:DW

و:ڕه‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket