riklam

مامۆستایانی هه‌ولێر یادی ئه‌نفالیان به‌رز راده‌گرن

kurdistani 06:48 PM - 2014-04-16
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك بۆ یادی ئه‌نفال

كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك بۆ یادی ئه‌نفال

بۆ به‌رز راگرتنی یادی 26 ساڵه‌ی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال، رۆژی 14-4 له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌شته‌مین پێشانگای شێوه‌كاری هاوبه‌شی مامۆستایانی هونه‌ری سنوری په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ لێپسراوی حكومی و مامۆستایان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران هه‌شته‌مین پێشانگای شێوه‌كاری هاوبه‌شی مامۆستایانی هونه‌ری سنوری په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ 105 مامۆستای هونه‌ری كرایه‌وه‌، له‌و پێشانگایه‌دا مامۆستایانی هونه‌ری چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری و شێوه‌كاریان نمایشكرد كه‌ به‌رهه‌می ساڵێكیان بوو.

له‌ لیدوانێكدا مامۆستا هۆشیار واحید مه‌رجان سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگاكه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنه‌وه‌ كه‌ره‌سته‌ هونه‌ریه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین و ساڵانه‌ پێشانگای هاوبه‌شیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌م ساڵ بۆ به‌رزڕاگرتنی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌پێشانگاكه‌مان له‌ یادی ئه‌نفالدا كرده‌وه‌.

PUKmedia پێشره‌و خالید-هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket