riklam

یه‌كێتییه‌كان له‌قه‌باره‌ی پیلانه‌كان تێگه‌یشتوون

kurdistani 01:23 PM - 2014-04-16
.

.

ئه‌م هه‌ڵمه‌تی پیلانگێڕییه‌ دژی یه‌كێتی شتێكی نوێ نییه‌، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیش سپرایز و چاوه‌ڕواننه‌كراو نییه‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ئامانجێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌و چه‌ندین ساڵه‌ به‌ناونیشانی جیاجیاوه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كێتییه‌كان ئه‌مه‌ ده‌زانن، ده‌شزانن ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵمه‌تانه‌ له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و نوێكردنه‌وه‌ی دیموكراسیدا چڕتر ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ نیاز لێی شكاندنی یه‌كێتی و گه‌مارۆدانێتی، ئه‌مه‌ش واقیعێكی سیاسییه‌ كه‌ له‌قۆناغی هه‌موو شۆڕشێكی رزگاریدا ده‌قه‌ومێت، هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌هۆكاری جیاجیاوه‌ هه‌وڵی قوتدانی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كان ده‌ده‌ن، ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كێماسییه‌كی ده‌روونی و هه‌ندێكجاریش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شۆڕشی رزگاری له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌واندا ناگونجێت، له‌گه‌لێك وڵاتدا بۆ نموونه‌ نیكاراگوا، به‌ره‌ی چه‌پ له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دۆڕاند كه‌ به‌شۆڕش و فیداكاری له‌مه‌یدانی خه‌باتی رزگاریدا بۆ گه‌لی نیكاراگوای به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ كۆتایی دونیا نه‌بوو.
ئه‌م پیلانه‌ بۆ یه‌كێتییه‌كان نوێ نییه‌و له‌چه‌ندین وێستگه‌دا به‌كار هات، هه‌موومان ده‌زانین له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ (25/7/2009)دا گۆڕان ئه‌م ته‌كتیكه‌ی به‌كارهێنا كه‌كاغه‌زه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هی یه‌كێتی تێكه‌ڵ بكات و په‌یتاپه‌یتا سیناریۆی جێهێشتنی ریزه‌كانی یه‌كێتی زه‌ق بكاته‌وه‌ كه‌ به‌م چه‌واشه‌كارییه‌ ده‌نگی لایه‌نگرانی یه‌كێتی كۆكرده‌وه‌. رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و حزبێكی جیایه‌ له‌ یه‌كێتی و له‌وه‌ به‌دواوه‌ ستراتیژی په‌راوێزخستنی كۆنه‌ یه‌كێتییه‌كان و ڕه‌ پێشخستنی ئیسلامییه‌كانی گرته‌به‌ر، مه‌گه‌ر له‌ كاتی هه‌ڵبژاردن و بۆ چه‌واشه‌كردنی ده‌نگده‌ران دێته‌وه‌ سه‌ر لێدانی ته‌لی سۆزی یه‌كێتییه‌كان، ئه‌م سیاسه‌ته‌ بۆ ته‌فریغكردنی یه‌كێتی له‌ كادیره‌كانی و بۆ دزینی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی كه‌ ده‌نگده‌ری شۆڕشی نوێ و مافی چاره‌نووسن و خستنه‌گه‌ڕیان له‌ستراتیژی بێ  سه‌روبه‌ری گۆڕان كه‌ ستراتیژه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی دوور له‌جێگرتنه‌وه‌ی ئامانجه‌ نیشتمانییه‌ قورس و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م یه‌كێتییه‌
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دیسانه‌وه‌ به‌هۆی ئیستیغلالكردنی كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی كه‌ ده‌ره‌نجامی غه‌در و پیلانگێڕی گۆڕان و جیابوونه‌وه‌یانه‌، ده‌خوازن به‌هاوكاری تۆڕێك له‌ فورسه‌تته‌ڵه‌بانی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و نه‌یارانی یه‌كێتی باسوخواسی وازهێنان یان سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ شێواندنی راستی یه‌كێتی و ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا. له‌كاتێكدا مه‌سه‌له‌ی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ یان وازهێنان دیارده‌یه‌كی سیاسیی ئاساییه‌ له‌كوردستان و له‌وێستگه‌ی جیاجیادا به‌رۆكی زۆر حزبی گرتۆته‌وه‌. بۆ نموونه‌ وازهێنانی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و ده‌یان كادیری مامناوه‌ندییان، وازهێنانی خوالێخۆشبوو جه‌وهه‌ر نامیق سالم، وازهێنانی به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی و له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی و برای ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی. نموونه‌ی له‌م جۆره‌ن، هه‌رچه‌نده‌ عورفی سیاسیی بۆ سیاسه‌تی كوردستانیی و بۆ یه‌كێتی و پارتیش، رێككه‌وتنی ستراتیژی وا ده‌خوازێت ئه‌م دیارده‌یه‌ بره‌و پێ نه‌ده‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌یدانی  خه‌بات و دیاریكردنی شێوازه‌كانی خه‌بات به‌نده‌ به‌ئیراده‌ و بژارده‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانه‌وه‌ و یه‌كێتییه‌كان پێش هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌زانن ئه‌ندامێتی له‌یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و كۆڕی خه‌باتی یه‌كێتی هه‌میشه‌ گه‌رمه‌ و پڕ له‌ڕێبواری نه‌وه‌ جیاجیاكانی كوردستانه‌ و باوه‌شی یه‌كێتیش بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانی كراوه‌ بووه‌ و رێبازی یه‌كێتی كه‌ رێبازی مام جه‌لال-ه‌، رێبازێكی ئاوه‌دانه‌ و رێبازی گرژ و مۆنی و گرمۆڵه‌ بوون نییه‌، رێبازی كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو وزه‌ و نوزه‌یه‌كی كوردایه‌تی. وه‌كو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه‌ به‌ وردی و به‌ وره‌وه‌، دوور له‌ تانه‌ لێدان له‌ هیچ تێكۆشه‌رێكی گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی ده‌یگوت: كه‌سمان لێ زیاد نییه‌ و له‌سه‌ر كه‌سیش په‌كمان ناكه‌وێت.
یه‌كێتییه‌كان به‌م رۆحه‌وه‌ رێز له‌ خه‌باتی خۆیان و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌نێن و به‌ده‌ر له‌ ته‌وقیتی وازهێنان و دانیشتن له‌م كاتی هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌میشه‌ وره‌یان به‌رزه‌و له‌قه‌باره‌ی پیلانه‌كان تێگه‌یشتوون و بێگومان ته‌گبیری خۆشیان هه‌یه‌. یه‌كێتی ده‌ریایه‌كی قووڵی خه‌باته‌ هه‌میشه‌ شه‌پۆل ده‌دات و ته‌وژمی نوێی هه‌یه‌.

PUKmedia    به‌شی  هه‌واڵ و سیاسه‌ت‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket