داوا له‌خوێندنگه‌كان ده‌كرێت سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بكه‌ن
kurdistani 06:32 PM - 2014-04-15نه‌وه‌ی نوێ به‌و تاوانانه بناسێنرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی رابردودا كه‌مترین رێژه‌ی خوێندكار سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالیان كردوه له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه داوا له ته‌واوی خوێندنگاكانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانی تریشكراوه كه خوێندكارانیان بهێنن بۆ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌تاوانی ئه‌نفال ئاشنا بكرێت.
غه‌مبار جه‌باری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی وت: پێویسته نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به كاره‌ساتی ئه‌نفال ئاشنابكرێت چ له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بێت یان مۆنۆمێنتی ئه‌نفال.
وتیشی: له‌رابردودا چه‌ندین دواكاریمان ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانیان له‌كاتی وانه‌كانی مێژوودا بهێنن بۆ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه به‌تاوانی ئه‌نفالیان ئاشنا بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست به ده‌نگ دواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هاتون و كه‌مترین رێژه‌ی خوێندكار له‌م ساڵ و ساڵی رابردودا هێنراوه بۆ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال .
ناوبراو رونیشكرده‌وه ئاشناكردنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به تاوانی ئه‌نفال ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی تر كه ده‌رهه‌ق به میلله‌تی كورد كراون له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه كه ئه‌و تاوانانه له‌رێگه‌ی مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندنه‌وه به نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بناسێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی به میوانانی مۆنۆمێنت و خوێندكاران ئاشنا بكرێن.
هه‌روه‌ها وتی: به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه وه‌ك پێویست نیه بۆیه داواكارین به‌ڵگه‌ی زیاتر بخرێته ئه‌رشیفی مۆنۆمێنتی ئه‌نفاله‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا مۆنۆمێنتی ئه‌نفال ببێته جێگای ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌كرێت .
لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال داواكاریش بوو له‌ته‌واوی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی فلیم سازی، كاری زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال به هه‌موو جیهان بناسێنرێت .
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19