riklam

دوایین لێدوان سه‌باره‌ت به‌ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال

kurdistani 11:21 AM - 2014-04-15
ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار زۆر باشه‌

ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار زۆر باشه‌

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی رێپێدراو بۆ لێدواندان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار زۆر باشه‌و رۆژ به‌رۆژ ته‌ندروستی فه‌خامه‌تیان باشتر ده‌بێت.

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم كاندیدی ژماره‌ 1 یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقیه‌ وتی: ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ئێستا زۆر زۆر باشه‌ و له‌ رێگه‌ی پزیشكه‌كانییه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاگاداری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال- ین ، هه‌روه‌ها پزیشكه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه‌ دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ رۆژ به‌رۆژ ته‌ندروستی فه‌خامه‌تیان باشتر ده‌بێت.

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه‌ ئاگاداری ره‌وش و هه‌لومه‌رجی عیراقه‌ و هه‌روه‌ها له‌ره‌وشی كه‌ركوك ده‌پرسێته‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket