riklam

پێشانگایه‌ك بۆ یادی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال

kurdistani 10:45 AM - 2014-04-15
"نه‌وه‌ی نوێ به‌و كاره‌ساته‌ ئاشنا بكه‌م به‌ پۆسته‌ر و به‌ڵگه‌ نیشانیان بده‌م"

"نه‌وه‌ی نوێ به‌و كاره‌ساته‌ ئاشنا بكه‌م به‌ پۆسته‌ر و به‌ڵگه‌ نیشانیان بده‌م"

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌یادی 26 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، له‌ هۆڵی نیانده‌رتاڵ له‌ شاری هه‌ولێر، گروپی هاوڕێیانی هونه‌رو هاوكارگروپ به‌ ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و خوێندكاران و مامۆستایان هه‌شته‌مین پێشانگای پۆسته‌ری ئه‌نفال بۆ هونه‌رمه‌ند رزگار فه‌قی عه‌وڵا كرایه‌وه‌.


له‌وپێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ند 20 پۆسته‌ری تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال-ی نمایشكردبوو، رزگار فه‌قی عه‌وڵا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ باشم زانی به‌بۆنه‌ی یادی 26ساڵه‌ی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال ئه‌م پێشانگایه‌ بكه‌مه‌وه‌و ویستم په‌نجه‌ شكاوه‌كان خاك و خۆڵه‌كه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ ئه‌نفالكران به‌جێ ماوه‌كانی ئه‌نفال گوزراشت بكه‌م له‌و كاره‌ساته‌.


وتیشی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌م كاره‌م نه‌وه‌ی نوێ به‌و كاره‌ساته‌ ئاشنا بكه‌م به‌ پۆسته‌ر و به‌ڵگه‌ نیشانیان بده‌م.


PUKmedia   پێشره‌و خالید / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket