riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانی ده‌كات

kurdistani 08:10 PM - 2014-04-14
به‌چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌و یاده‌ به‌رز راگیر

به‌چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌و یاده‌ به‌رز راگیر

ئه‌مڕۆ له‌26هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و یاده‌ به‌رز راگیرا.

له‌ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیشدا سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ند ساتێك به‌بێ ده‌نگی راوه‌ستان، پاشان گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی دانیشتوانی شاره‌كه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كردو رایگه‌یاند: هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال  درێژه‌ی كاره‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بوون له‌لایه‌ن رژێمی روخاوه‌وه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانیش به‌رهه‌می خوێنی ئه‌وان بوو.

دواتر له‌ به‌رده‌م په‌یكه‌ری ئه‌نفال له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌ ئه‌نفاله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌ی رێكخست و  تیایدا چه‌ندین وتارو پارچه‌ هۆنراوه‌ خوێنرانه‌وه‌ كه‌ هه‌مویان گوزارشتیان له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ دڕنده‌یه‌ ده‌كرد، پاشان چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فای سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئه‌نفال دانرا.

سه‌لمان ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م لێپسراوی ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌ ئه‌نفاله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: زیاد له‌ دوو هه‌زار خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور  ئه‌نفالكراون و 250 كه‌س له‌و ئه‌نفالانه‌ شه‌هید بوون كه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاته‌كانیان ده‌كه‌ین.

وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌نفاله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌و زه‌وی نیشته‌جێبون و خانوی  بۆ دابینكردوین و خزمه‌تێكی ته‌واوی كردوین.

له‌ به‌رواری 8-9-1988دا زیاد له‌ دوو هه‌زار خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور  راده‌گوازرێن بۆ زیندانه‌كانی تۆپزاواو نوگره‌ سه‌لمان و عه‌رعه‌ر، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 250 كه‌س شه‌هید ده‌بن و تاوه‌كو ئیستاش روفاته‌كانیان نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ باوه‌شی نشتیمان.

 PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان – هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket