riklam

سەرەتای شارستانیەت لە سلێمانییەوە دەستيپێكردوە

kurdistani 06:56 PM - 2014-04-07
 ئەو شوێنەوارە كۆنترین شوێنەواری قۆناغی گواستنەوەی مرۆڤە لە راوكردنەوە بۆ نیشەجێبون

ئەو شوێنەوارە كۆنترین شوێنەواری قۆناغی گواستنەوەی مرۆڤە لە راوكردنەوە بۆ نیشەجێبون

دوو زانكۆی بەریتانی، دوای پشكنین بۆ شوێنەوارێكی گوندی بێستانسوری سەر بەناحیەی عەرەبەتی پارێزگای سلێمانی، رادەگەیەنن ئەو شوێنەوارە كۆنترین شوێنەواری قۆناغی گواستنەوەی مرۆڤە لە راوكردنەوە بۆ نیشەجێبون كە بەقۆناغی یەكەمی دروستبوونی شارستانیەتی ناودەبرێت.

ئەمڕۆ 7-4 بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی كەمال رەشید بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی پێشوازیكرد، لە دوو پرۆفیسۆری زانكۆكانی ریدینگ و لیڤەرپۆڵی بەریتانی.

لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی پشكنینی شوێنەوارێكی گوندی بێستانسوری سەر بەناحیەی عەربەت خرایەڕوو.
 بەپێی راپۆرتەكە شوێنەوارەكەی بێستانسور كۆنترین شوێنەواری مێژووی نیشەجێبوونی مرۆڤە لەسەر زەوی و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دەیەمی پێش زایین و یەكەمین شوێنەواری گواستەوەی مرۆڤە لە قۆناغی راوكردنەوە بۆ قۆناغی نیشتەجێبوون كە ئەو قۆناغە بەسەرەتای شارستانییەتی مرۆڤایەتی دەناسرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە گرنگی ناوچە شوێنەوارییەكان كرایەوە
راگەیەندرا ئەو ناوچە شوێنەوارییەی گوندی بێستانسور بەباشی دەپارێزێت و بە هاوكاری زانكۆی ریدینگی بەریتانی دیزاینك بۆ ناوچەكە ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری و زانستی .

لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی، پشكنین و لێكۆڵینەوەی لە شوێنەوارەكانی سلێمانی بەخزمەت بەكوردستان و مرۆڤایەتی وەسفكرد.

پارێزگار  رەزامەندیشی دەربڕی بۆ  ئامادەكاری  بەستی  كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو ئەنجامانەی لە چەند ساڵی رابردوودا لە كنەو پشكنینی ناوچە شوێنەوارییەكانی سلێمانی دەركەوتوون.
 
بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی، كەمال رەشید  لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی  700 پێگەی شوێنەواری هەیەو ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارەیەش هەیە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە ئێستادا 20 تیمی زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهان لەپارێزگای سلێمانی سەرقاڵی كنەو پشكنینی ئەو پێگە شوێنەواریانەن.
هەروەك لە ئێستادا چوار زانكۆی جیهانی لەوانە: لیڤەرپول و پەلسلڤانیا و ئۆساكای ژاپۆنی  داوایان پێشكەش كردووە بۆ پشكنینی شوێنەوارەكانی سلێمانی وپارێزگاری سلێمانیش رەزامەندی دەربڕییوە.

جێگەی باسە سەرجەم تێچوونی كنەو پشكنینی شوێنەوارەكان زانكۆكان دەیگرنە ئەستۆو پارچە شوێنەوارییە دۆزاوەكانیش پێشكەشی مۆزەخانەكانی كوردستان دەكەنەوە تەنیا  مافی دۆزیینەوەكە بۆ زانكۆكە دەستەبەر دەكەن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket