راگه‌یاندنكارانی عه‌ره‌ب سه‌رسامن به‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێم
kurdistani 05:18 PM - 2014-04-05هه‌رێم له‌رووی گشتیارییهوه گه‌شه‌ی كردووه
راوبۆچونی راگهیهندكارانی عه‌ره‌ب و تاراوگه له‌سه‌ر گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان و بوونی هه‌ولێر به پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بۆ ساڵی 2014 و باسكردنی گه‌شتیاری له وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیاوازیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
*گه‌شتیاری وه‌ك پردێكی په‌یوه‌ندی بۆ بۆ ئاشنابوونی میلـله‌تان به‌یه‌كتر.
د. عاید ئه‌لمه‌ناع ئهلكوهیتی نوسه‌رو راگهیهندنكار به PUKmediaی راگه‌یاند: خۆشحاڵین كه بانگهێشتی هه‌ولێری پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی كراین و له‌راستیدا هه‌رێمی كوردستان سروشته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌شی جوانه خه‌ڵكانێكی زۆر باشن هیوادارین له‌وماوه‌یه‌ی كه لێره ده‌مێنینه‌وه بتوانین ئاشنای هه‌موو لایه‌نه گه‌شتیاریه‌كان ببین، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌رێگای راگه‌یاندنه‌وه بیگوازینه‌وه بۆ خه‌ڵكانی خۆمان له‌شوێنه جیاوازه‌كان، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌زانین ئه‌م گه‌له كه خه‌باتی له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا كردووه شایانی ئه‌وه‌یه كه پردی په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كگه‌شتنی له‌گه‌ڵ ببه‌ستین، گه‌شتیاریش گرنگترین پردی به‌یه‌كگه‌یشتنه كه هانمان ده‌دات بۆگهشتنی ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای گه‌شتیاری و رۆشنبیری و هونه‌ریه‌وه ده‌بێت كه زۆر له‌سیاسه‌ت باشتره چونكه له‌ڕێگای گه‌شتیاری و رۆشنبیری و هونه‌ره‌وه خه‌ڵكان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كان توندوتۆڵ‌تر ده‌بن هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریهكانیش پتهوتردهبن و وه‌به‌رهێن له‌وڵاته‌كه‌مان به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و من پێم وایه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و هه‌له له‌باره .
* له‌باری كه‌شوهه‌واو سروشتی كوردستان بۆ گه‌شتیاری.
وتیشی: هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سروشته‌كه‌یه‌وه وه‌كو شاخ و دۆڵ و سه‌وزایی له‌كوه‌یت جوانتره ئه‌مانه هه‌موویان چه‌ند هۆكارێكی هانده‌رن بۆ گه‌شتیاری، جگه‌له‌وه‌ش كراوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گونجێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ناوچه‌ی گه‌شتیاری و ئێوه ئه‌ركتان قورسه لێره پێویستان به بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا هه‌یه من پێم وایه ئێمه له‌كوه‌یت پێویستمان به گه‌شتیاری نیه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره، چونكه باری ئابوری وڵاتی كوه‌یت باشه.
*ده‌توانرێت بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گه‌وره بۆ هه‌رێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گه‌شتیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئابوری هه‌رێمی كوردستان و من پێم وایه گرنگی باش به‌و بواره ده‌ده‌ن چونكه له‌ڕاستیدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری گرنگ له‌كاتی هاتنی گه‌شتیاراندا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئه‌و ته‌نگژه و ئه‌زمانه‌ی كه روبه‌ڕووی ناوچه‌كه بوه‌ته‌وه، چونكه ئێستا سوریا داخراوه میسریش به‌ده‌ست كێشه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێ و لوبنانیش كاریگه‌ری ئه‌زمه‌ی سوریای له‌سه‌ره توركیاش به‌هه‌مان شێوه وه‌كو پێشتر نه‌ماوه، هه‌رێمی كوردستان زۆر نزیكه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌عه‌ره‌بی ده‌توانن قسه‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مان خواردن و هه‌مان نه‌ریته و سروشته‌كه‌ی زۆر جوانه، من پێم وایه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا گه‌شتیاری له بواری ئاینی و ته‌ندروستیشدا گرنگی پێبدرێت، ئه‌مانه هه‌موویان واده‌كه‌ن ئه‌م هه‌رێمه ببێته جێگره‌وه‌ی لوبنان، له‌ڕاستیدا لوبنان جوانترین دڵخوازی گه‌شتیاری عه‌ره‌بیه به‌تایبه‌ت خه‌لیجی هیوادارم هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌بێ هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وامیشدا بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی.
*به‌رقه‌راربوونی ئاسایش له هه‌رێم هۆكارێكی گه‌وره‌ی گه‌شه‌كردنی گه‌شتیارییه له‌وهه‌رێمه‌دا.
موحه‌مه‌د قه‌ندیل راگه‌یه‌ندكاری میسری و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سی ئمنتی تایبه‌ت به‌گه‌شتیاری عه‌ره‌ب به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌راستیدا من ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوونمان له دیداری راگهیهندكارانی عه‌ره‌بی و كوردی له‌ژێر دروشمی ئازادی و نه‌وروز، هه‌ولێر شارێكی جوانه به‌لای منه‌وه به‌ڕاستی شایانی ئه‌وه‌یه كه ببێته پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 و شوێنه سه‌وزاییه‌كانی سه‌رسامی كردم، هه‌روه‌ها سه‌رسام بووم به‌پاك وخاوێنی و ئارامی ناوشارو سه‌رسام بووم به‌هه‌ڵسوكه‌وتی جۆراوجۆر له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه زۆره، هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات كه هه‌ولێر ببێت به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری و من له‌كاتی ئاماده‌بوونمان له‌كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌دا گوێم له‌چه‌ند وته‌یه‌ك بوو كه ده‌بێته هۆی جێگیربوونی دیالۆگ له‌نێوان گه‌لان و رۆشنبیراندا له‌پێناو به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا واده‌كات هه‌ولێر به‌ره‌و ئاشتی و ئازادی و لێبورده‌یی هه‌نگاو بنێت له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و تیره‌كان و ئاینه‌كاندا.
هه‌روه‌ها باسی له‌گه‌شتیاری وڵاتی میسر كرد‌و وتی: گه‌شتیاری له‌وڵاتی میسردا جۆراوجۆره پشت به ئاسار و مێژوو و كه‌نار ده‌ریا و هه‌روه‌ها گه‌شتیاری بیابان و مغامهرات ده‌به‌ستێت، ئێمه له‌میسر شوێنی گه‌شتیاری هه‌مه‌ڕه‌نگمان هه‌یه وه‌كو شه‌ره‌م شێخ و غهدهقه كه‌ئه‌مانه شوێنی گه‌شتیاری كه‌نار ده‌ریان هه‌روه‌ها ئوقسر و ئه‌سوان له شوێنه گه‌شتیاره رۆشنبیره مێژوییهكانن، قاهیره‌ش به‌هه‌مان شێوه گه‌شتیاری جۆراوجۆری وه‌ك كات به‌سه‌ربردن و رۆشنبیری و مێژوویی لێیه، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێم وایه هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك جۆر گه‌شتیاری هه‌بێت ئه‌ویش گه‌شتیاری كات به‌سه‌ر بردنه (الترفیهیه)، ئه‌وه‌ی تێبینم كردووه له هه‌ولێر ده‌ریا نیه‌و شوێنێك نیه كه خه‌ڵكی لێی كۆببنه‌وه له‌كه‌نار ده‌ریاكان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سروشتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆر جوانی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئێستا له‌میسر به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منیه‌ی هه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر گه‌شتیاری وڵاتی میسر و رێژه‌ی گه‌شتیاران دابه‌زیوه به‌پێی راپۆرتی ده‌زگای ناوه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌رژمێری ئه‌ماژه بهدابهزێنی رێژه‌ی گه‌شتیاری له‌میسر ده‌دات، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌ی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی له 28% دابه‌زیوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی پێش‌و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كاریگه‌ری لایه‌نی ئاسایشی و سیاسی له‌سه‌ر گه‌شتیاری، چونكه گه‌شتیاری پیشه‌سازیه‌كی هه‌ستیاره هه‌ر كارێكی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێت، ئێمه هیوادارین كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردن بۆسه‌رۆكایه‌تی بكرێته‌وه‌و سه‌رۆك دیاری بكرێت به‌زووترین كات دۆخی میسریش سه‌قامگیرو ئارامتر بێت.
نه‌مرود قه‌شه رۆژنامه‌نوس و راگهیهندنكار له ئێزگه‌ی ده‌نگی ئاشتی (سوت ئیسلام) له‌موسڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م دیداره دیدارێكی جوان و باشه كه راگهیهندكارهكان له‌شوێنه جیاوازه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی لێره له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان یه‌كتر ده‌بینن و هه‌ولێر پایته‌ختی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی كوردیه، هه‌ولێر ماڵ و لانه‌ی زۆرێك لهعیراقیهكان بووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بارودۆخ ناچاریكردن له‌و شوێنانه‌ی كه باری ئه‌منی تێیاندا ناجێگیره په‌نایان هێناوه بۆ هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر، باشترین كاریان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی كه هه‌ولێر بووه به پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
باسی له‌وه‌شكرد: كه ئه‌م دیداره راگهیهندكاره گه‌وره جوانه كه زۆرێك له راگه‌یاندنه‌كانی نیشتمانی عه‌ره‌ب و راگهیانكارانی هه‌رێمی كوردستان و راگهیهندكارانی عیراقی تێدایه ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ لێكتێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو گه‌له ره‌سه‌نه كه بڕبڕه‌ی گه‌لی عیراق پێكده‌هێن.
به‌نیگه‌رانیه‌وه دانی به‌وه‌شدانا كه گه‌شتیاری له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی عیراق راوه‌ستاوه، بۆ نموونه موسڵ چالاكی رۆشنبیری و گه‌شتیاری زۆر كه‌مه و شایانی باسكردن نیه ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری ئه‌منی له‌موسڵ ناجێگیره، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه به‌ڕووی ههمووانداو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و پهناگاشه بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان بواری گه‌شتیاری و رۆشنبیری تێیدا زۆر زۆر باشه و هه‌روه‌ها خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆر باشن.
خانمی راگه‌یاندنكاری لوبنانی لۆرێكس سین به‌رێوه‌به‌ری گشتی گۆڤاری جیهانی به‌یه‌كگه‌یشتن (عاله‌م تهواسل) له وڵاتی لوبنان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشین كه لهعیراقین به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر كه پایته‌ختی گه‌شتیاریه و دیاره خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر كراوه‌ن و خاوه‌ن رۆشنبیرێكی فراوانن شایه‌نی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م نازناوه‌ی پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی پێدرا، چونكه دوای ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆر‌و ناخۆشیانه بوونی خۆیان سه‌لماند، كاری باشیان بۆئه‌م شاره كرده‌وه به‌هه‌موو تیره و ئاینه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی هێنانی وه‌به‌رهێنی عه‌ره‌بی و بیانیه‌وه كه كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌م هه‌رێمه به‌باشترین شێوه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن، هیواخوازین هه‌رده‌م له‌خۆشی و گه‌شه‌كردندا بێت و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه دكتۆر خالید حهنقیر كه هاتووه بۆ ئێره و له له‌نده‌ن نیشته‌جێیه بڕههاوكاریهكی له‌بواری خوێندندا پێشكه‌ش به عیراق هه‌مووی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
لۆرێكس ده‌رباره‌ی گه‌شتیاری له وڵاتی خۆیاندا كه لوبنانه وتی: گومانی تێدانیه كه كه گه‌شتیاری لوبنانی به‌وه ناسراوه كه شاخ و ده‌ریای تێدایه و ماوه‌ی نیو سه‌عات رێگه ده‌بێت چیایه‌كه و هه‌روه‌ها نیو سه‌عاتیش له‌سه‌ر ده‌ریا هه‌روه‌ها دیمه‌نی دڵڕفێن و شوێنه‌واری گه‌وره‌ی تێدایه، دیاره لوبنان شوێنی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتره‌و گومانیشی تێدانیه كه هه‌رێمی كوردستانیش رووبه‌رێكی فراوانی خۆشی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها شاخی جوانی تێدایه و ئه‌وانیش زیاتر پشت به گه‌شتیاری ئابوری ده‌به‌ستن كه واده‌كات له‌هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی بیانیشه‌وه سه‌ردانی بكه‌ن.
دكتۆر خالید حهنقیر راوێژكاری زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌نی حكومی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له له‌نده‌ن بهPUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه له له‌نده‌ن (ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ رۆشنبیری و راگه‌یاندن)مان دامه‌زراندووه، من زۆر خۆشحاڵم به‌ئاماده‌بوونم لێره له‌ناو خه‌ڵكی كوردستاندام، ئه‌و گه‌له‌ی كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه تێكۆشاوه له‌سه‌رده‌می جه‌نگداو هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش تێكۆشاوه له سه‌رده‌می ئاشتیداو ئه‌م خه‌بات و تێكۆشانه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین تێكۆشانێكی پیرۆزه كه هه‌ستاون بهئاوهدانكردنهوهی وڵاته‌كه‌یان، ده‌چنه بواری گه‌شتیاریه‌وه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین وڵات‌دا ده‌كه‌ن كوردستان گه‌شه سه‌ندنێكی به‌رچاو و خێرای ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینیوه هه‌روه‌ها خۆی راهێناوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆدا، ئه‌مه دڵخۆشكه‌ره‌و جۆرێكه له‌خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌زمونه‌كه‌یان و ئینتیمایان بۆ خاك و كاركردن.
*گه‌شه‌كردنێكی خێرا له كوردستان به‌دی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه لێره ژیانی شارستانی هه‌یه جۆرێك له گهشهندنێكی خێرا ده‌بینین هه‌رێمی كورستان شوێنی جۆراوجۆری گه‌شتیاری تێدایه، هه‌روه‌ها توانای مرۆڤی كورد كه به‌سروشتی خۆی مرۆڤ دۆست و لێبورده‌و كراوه‌یه ئه‌مه‌ش هانی گه‌شتیار ده‌دات بۆ گه‌شت كردن، كاتێك گه‌شتیارێك دێت ده‌بینێ هه‌موو كه‌س له‌گه‌ڵی قسه ده‌كات و هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی پێویست بێت بۆی جێبه‌جێده‌كه‌ن و له‌كاتی سواربوونی ته‌كسی سایه‌قه‌كه زۆر هاوكاریت ده‌كات و قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌روه‌ها هۆتێله‌كان خزمه‌تگوزاری باشیان بۆدابینكراوه به‌گشتی كه‌شێكی جوان هه‌یه گه‌لێكی زۆر باشن و ژیانیان خۆشده‌وێت، ئه‌مڕۆ گه‌شتیار بۆلای گه‌ل و خه‌ڵكی باش ده‌روات و گه‌شت ده‌كات هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ئاشنای رۆشنبیری گه‌لان بووه و له‌هه‌مان كاتدا رۆشنبیری خۆشی پاراستووه، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكاری سه‌ركه‌وتنن.
له‌كۆتاییدا هه‌مزه حامید به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌میانه‌ی چالاكیه‌كانی ئازار‌و نه‌ورۆز و به‌بۆنه‌ی بوونی هه‌ولێر به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 به‌پێویستمان زانی دیدارێكی عه‌ره‌بی كوردی بۆ راگه‌یاندن ئه‌نجامبده‌ین كه تێیدا نزیكه‌ی 50 كه‌س له راگهیاندكارانی عه‌ره‌ب بانگهێشت كراون له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌روه‌ها لهتاراوگهشهوه هاتون بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راگهیهنكارانی كورد به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نین و گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی كوردی- عه‌ره‌بی و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان و مه‌سه‌له‌ی پێكهژیان و به‌شداربوونمان له عیراق و پرسه ده‌ستوریه‌كانمان تاو و توێ بكه‌ین وه زیاتر ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان به‌دنیای عه‌ره‌بی و شه‌قامی عه‌ره‌بی بناسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گرژی و ئاڵۆزیه‌ك له‌نێوان راگه‌یاندنه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بیدا هه‌یه بڕه‌وێته‌وه و مه‌به‌ستمانه په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانمان بنێرین بۆ هه‌موو نێوه‌نده عه‌ره‌بیه‌كان كه نێوه‌ندێكی هاوچارهنوس سازه بۆ ئێمه، وه‌كو تورك و فارس و عه‌ره‌ب كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بژین ده‌بێ ئێمه به‌ته‌بایی و برایه‌تی و به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه و مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌ڵبكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕی كه ئێمه له رابردوودا هه‌موو شێوازه‌كانی دیكه‌مان به‌كارده‌هێنا له توندوتیژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی، ده‌بێت ئه‌مانه وه‌لابنرێت تا بتوانین به‌ئاشتیانه به‌یه‌كه‌وه بژین و ده‌مانه‌وێ له‌میانه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دیداری عه‌ره‌بی- كوردی بۆ راگه‌یاندن كه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كه‌ین كه هه‌موویان ده‌چنه خزمه‌تی پڕۆسه‌ی دۆستایه‌تی و ته‌بایی و لێكگهشتنی زیاتر، هه‌روه‌ها بۆناساندنی زیاتری ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بهدونیاو مه‌به‌ستیش له‌بوونی هه‌ولێر به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه كه هه‌موو بابه‌ته‌كانی گه‌شت و گوزار به‌خه‌ڵك بناسێنین له‌وانه گه‌شت و گوزاری ئاینی و شوێنه‌وارناسی و سروشت و چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی و كۆمه‌ڵێك گه‌شت و گوزاری فه‌رهه‌نگی و كلتوری، ده‌مانه‌وێت هه‌موو بواره‌كانی گه‌شت وگوزار ببوژێنینه‌وه به‌تایبه‌تی گه‌شت و گوزاری زستانه كه هه‌رێمی كوردستان زۆر گونجاوه له‌و رووه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وڵاتی میسر كرد‌و وتی: میسر ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕووی گه‌شت و گوزاره‌وه، داهاتی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یان و ئابوری سه‌ره‌كیان په‌یوه‌سته به داهاتی ئه‌و بواره‌وه‌و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ گه‌شت و گوزار بكه‌ینه بنه‌مایه‌كی ئابوری بۆخۆمان راسته میسر وه‌كو خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن له ئێمه پێشكه‌وتوتره له‌بواری گه‌شت و گوزاریدا چونكه ئه‌زمونیان زۆرتره، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێت په‌ره به‌بواره‌كانی گه‌شت و گوزارمان بده‌ین كه هه‌موو بابهتهكان بگرێته‌وه وه‌كو میسر و توركیا وڵاته‌كانی تر كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌كی پشتیان به‌مه‌سه‌له‌ی گه‌شت و گوزار به‌ستووه بۆ داهاتی وڵاته‌كانیان.
پێشی وابوو پێویسته هه‌موو بابه‌ته‌كانی گه‌شت و گوزار بۆ خه‌ڵكی خۆمان رون بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆمان عه‌قڵیه‌تی گه‌شتیاری جیهانی و سه‌رده‌میانه‌ی هه‌بێت نه‌ك داخراوبێت ته‌نها له‌سنورێكی دیاریكراودا، هه‌ندێك بابه‌تی كلتوری و په‌یوه‌ست به كه‌ڵچه‌ری خۆیه‌وه وای لێبكات كه نه‌كرێته‌وه به‌ره‌وڕووی دونیادا، راگهیهندكارانیشمان به‌هه‌مان شێوه پێویسته له ئه‌زمونی وڵاتانی تر ئاشنابن و زیاتر شاره‌زاییان هه‌بێت له‌بواری راگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاردا.
ئاشكراشیكرد: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ۆركشۆپێكمان بۆ راگهیاندكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌شت و گوزار كردوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ۆركشۆپانه، ده‌كرێت شاندی دیكه له ئاینده بنێرین بۆ ده‌ره‌وه بۆ وڵاتانی وه‌كو میسر و توركیا و لوبنان كه ئه‌وانه له‌ڕووی گه‌شت و گوزاریه‌وه زۆر پێشكه‌وتوون و ئه‌زمونی گه‌وره‌یان هه‌یه ده‌كرێ ئێمه سودیان لێوه‌ربگرین بۆ دامه‌زراندنی ئاینده‌یه‌كی پته‌وی گه‌شتیاری كه ببێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئابوری هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia به‌هادین سابیر- هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22