به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژادنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره 266
kurdistani 10:59 AM - 2014-04-01یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێشه‌كی:
دامه‌زراندنی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ری خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی و حزبه‌كانی تره كه به شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداربوون له‌روخاندنی رژێمی له‌ناوچوو ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ربنه‌مای دیموكراسی ده‌ستوریی، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌رابه‌ری (مام جه‌لال) رۆڵێكی میحوه‌ری له پرۆسه‌ی گۆڕان به‌ره‌و دیموكراسی و داڕشتنی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كانی فره‌یی سیاسی و فیدڕاڵیزم و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كاندا بینیوه.
پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ له‌دوای ساڵی 2003 روناكی نه‌ده‌بینی ئه‌گه‌ر دڵسۆزی و پێداگرتنی كورد نه‌بوایه له‌سه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌پێی بنه‌ماكانی برایه‌تی و عه‌داله‌ت و دیموكراسی.
له‌كات وزه‌مانێكادا كه گه‌لی كورد وگه‌لی عیراق،چاوه‌ڕوانی به‌ئامانج گه‌یانی پرۆسه‌ی دروستكردنی دامه‌زراه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تن و هه‌روه‌كو له‌ده‌ستوری ئێستاشدا هاتووه، كورد و گه‌لی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری زۆر بوونه‌ته‌وه، نوشوست هێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی دیدێكی دیموكراسیانه به‌رانبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن له جێبه‌جێكردنی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان و شه‌راكه‌ی راسته‌قینه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق، و كورد به‌تایبه‌تی، ده‌رنه‌كردنی یاسا ده‌ستوریه‌كان كه له‌ده‌ستوردا هاتووه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌پێی ماده‌ی 140 و مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌رووی كارگێری و دارایی و عه‌سكه‌ریه‌وه‌و یاسای نه‌وت و غاز و هتد، له‌و یاسایانه‌ن كه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا هاتووه، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاربوون كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و مه‌ركه‌ز بكه‌ونه قۆناغی قه‌یرانی سیاسی و كارگێری و دارایی ترسناك كه هه‌ره‌شه له بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بكه‌ن كه دوڵه‌ته‌كه‌مانی له‌سه‌ر دروستبووه‌و بمانگێرێته‌وه بۆ كه‌ڵچه‌ری به‌ربه‌ره‌كانیی و مه‌ركه‌زیه‌ت و په‌رواێزخستن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باوه‌ڕی خۆیه‌وه به چوونه ژێر باری به‌رپرسێتیی مێژوویه‌وه، وه‌كو لایه‌نێكی سه‌ره‌كی به‌شدار له بنیاتنانی عیراقی فیدڕاڵی فره‌یی، وا ده‌بینێت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسنسیپه‌كانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هه‌روه‌كو له ده‌ق و رۆحی ده‌ستوری 2004 داهاتووه‌و ته‌واوكردنی ده‌ركردنی رایه‌ڵه یاسا ده‌ستوریه‌كان و بیناكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌پێی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و دیموكراسی ته‌وافوقی و دیالۆگ و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له تاقیكردنه‌وه دیموكراسیه‌كه‌ی ئێستای عیراق ئاڵاوه‌و كه به‌رپرسێتیه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌رشانی زۆر له هێزه ئیقلیمی و ده‌ركیه‌كان.
ئاماده‌بوونی هه‌رێمی كوردستان له جومگه‌كانی دامه‌رزاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی جواروجۆر، زامنی هه‌قیقیه بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد وهه‌روه‌ها مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عیراق، نه‌چه‌سپاندی بناغه‌كانی دیموكراسی راستی له‌حوكمدا له ره‌وته دیموكراسیه‌كه‌ی عیراقدا و په‌نا بردن بۆ فشار و هێزی عه‌سكه‌ری به مه‌به‌ستی سیاسی و حزبی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌خاته به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی گه‌رانه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان جارێكی تر‌و راپرسی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی و ئاینده‌و سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی.
بنیات نانی عیراقی دیموكراسی و فره‌یی و فیدڕاڵی و ته‌وافوقی، هه‌روه‌كو له‌ده‌ستوردا هاتووه، ئامانجێكی پیرۆزه كه له‌سه‌ر هه‌موو عیراقیه‌كانه به‌هه‌موو پێكهاته‌نیه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌دیهێنانی، ئه‌وه‌ش پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوریه‌كان و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوری و هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومی و ئیدرای و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه، به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه مه‌حاڵه به‌بێ بزوتنه‌یه‌كی سیاسی و چڤاتیی و میدیایی، ئۆپۆزیسیۆنی خاوه‌ن فشاری هه‌قیقی كه‌به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه‌و توندوتیژی تایفی و مه‌زهه‌بی ره‌تبكاته‌وه.
له‌پێناوی پشتگیری له‌مافه ده‌ستوری و دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان له‌كوردستان، له‌پێناو بونیادنانی عیراقێكی فیدڕاڵی فره‌یی دیموكراسی، به‌پێی بنه‌ماكانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ژن و سه‌ره‌وه‌ی یاسا و یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌نگ به لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره 266 بده‌ن.
یه‌كه‌م/ دۆزه سیاسی و ستراتیژیه‌كان:
1-چه‌سپاندنی بنه‌ماو بناغه‌كانی سیستمی فیدڕاڵی دیموكراسیی و فره‌یی و گرتنه‌به‌ری دیموكراسی ته‌وافوقی بۆ به‌دیهێنانی شه‌راكه‌تی هه‌قیقی له دروستكردنی بڕیار له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی عیراقی.
2-رێزگرتن وپابه‌ند بوون به‌ده‌ستوره‌وه وه‌كو به‌رزترین قه‌واڵه كه به‌پێی ئه‌و بنه‌ماكانی سیستمی حوكمی نوێ له‌عیراق دامه‌زراو وه‌ستان دژی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ به‌زاندنی له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا گرتووه‌و ده‌یانه‌وه‌ێ پرۆسه سیاسه‌یه‌كه‌ی عیراق به‌لاڕێدا ببه‌ن دوور له‌چوارچێوه ده‌ستوریه‌كه‌ی.
3-كاراكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ده‌سه‌ڵاتێكه گوزارشت له ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كات و وه‌ستان به‌روی هه‌وڵه‌كانی لاوازكردنی رۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی یاسادانان و چاودێریی به‌جۆرێك كه بتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای ده‌ستوری یان ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به بنیادنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و دیموكراسی و به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستان.
4-پارێزگاریكردن له‌سه‌ربه‌خۆیی قه‌زاو زه‌روره‌تی چاككردنی سیسیتمی قه‌زائی و ته‌واوكردنی بیناكردنی دامه‌راوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و له‌پێش هه‌مویانه‌وه دادگای فیدڕاڵی باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵا.
5-پته‌وكردنی ناوه‌رۆكه‌كانی مافی مرۆڤ و پاراستنی له‌هه‌ر به‌زاندنێك.
6-چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی كوردستانی بۆ ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)له ده‌ستوری عیراقی له‌رێگه‌ی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه به قه‌ره‌بوكردنی زیان لێكه‌وتووان و لابردنی له‌مپه‌ره سیاسیه‌كان له به‌رده‌م پرۆژه یاسای (دیاری كرنده‌وه‌ی سنووری ئیداری) كه‌له‌لایه‌ن فه‌خامه‌تی (مام جه‌لال)ه‌و پێشكه‌شكراوه‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شێنرواو كه‌له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ته‌عریب كردنی ئه‌و ناوچانه ده‌رچوون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی و كه تایبه‌تن به گێرانه‌وه‌ی زه‌ویه زه‌وتكراوه‌كان له‌وناوچانه به مه‌به‌ستی خۆشكردنی رێگا بۆ به‌جێهێنانی سه‌رژمێری و راپرسی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه بۆ كوردستان.
7-پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی ریزی هێزه كوردستانیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی كه روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و كه هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.
8-داكۆكی كردن له‌مافه ده‌ستوری و سیاسیه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و ودامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی تر.
9-به‌دیهێنانی هاوسه‌نگیه‌كی عادیلانه بۆ نوێنه‌رایه‌تی كورد له دامه‌رزاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و وه‌ستان له‌رووی هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌لانان و دورخستنه‌وه و په‌راوێز خستنی قه‌باره‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه.
10-به‌رده‌وامبوون له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی باش دراوسێیه‌تی ورێزی به‌رانبه‌رو و به‌رده‌وامبوون له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانییه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان كه له‌ناو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و دراوسێدا هاتوونه‌ته‌دی.
دووه‌م/ ئاسایش:
1-به‌گژداچوونه‌ی تیرۆر‌و به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه له‌عیراق له هه‌ڕه‌شه تیرۆریسته‌كان.
2-ده‌ركردنی یاسای (رێكخستن و ته‌یاركردن و چه‌كداركردن و موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه)، هاوسه‌نگ كردنی ده‌رماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای عیراقی‌دا.
3-وه‌رگرتنی ئیستیحقاقه داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له‌یاسای موازه‌نه‌ی ساڵه‌كانی (2007-2008-2009-2010-2011-2012-2013-2014)داهاتووه له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی.
4-دوورخستنه‌وه‌ی سوپای عیراقی له‌ناوچه كوردستانییه دابڕاوه‌كان و راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌م ناوچانه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاساییش و پۆلیس و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ ته‌شكیلاتێكی عه‌سكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا نه‌كرێت.
5-پاراستنی هاووڵاتیی كورد له‌هێرشه تیرۆرستیه‌كان كه له‌ناوچه دابڕاوه‌كان روبه‌رویان ده‌بێته‌وه‌و به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو مه‌نده‌لی و دوز.
6-سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاساییش و ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كانیان پێ سپێردراوه.
7-دووركه‌وتنه‌وه له به میلیشیا كردنی كۆمه‌لگاو تێوه‌گلاندنی سوپا له ململانێ سیاسیه‌كان، ده‌بێ دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ری بكرێت به دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن عه‌قیده‌ی نیشتمانیی و ته‌رخان بێ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و به‌كارنه‌هێرێ بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان و ئامرازێك نه‌بێ بۆ سه‌ركوت كردنی گه‌ل بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی حزبێك یان كه‌سێكی دیاریكراو.
8-گه‌راندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی پێكهاته‌یی بۆ سوپای عیراقی و هێزه ئه‌منیه‌كانی تر و گه‌راندنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌ناو سوپا‌و وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه‌وای كردووه ئاستی نوێنه‌رایه‌تی كورد له ناو هێزه ئه‌منیه‌كان دابه‌زێ بۆ رێژه‌ری كه‌م تر له سێ له‌سه‌دا.
9-گرنگیدان به ئه‌فسه‌رو به‌رپرسان و ده‌ره‌جه‌دارانی كورد له وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و پشتگیریكردنیان له‌رووی مادی و مه‌عنه‌وه‌یه‌وه له‌پای هه‌ڵسانیان به ئه‌ركی نیشتمانی‌یان.
سێهه‌م/ كارگوزاری وئابووری:
1-داكۆكی كردن له پشكی هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی موازه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی.
2-سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و دارایی زیاتر به هه‌رێم و پارێزگاكان له بواری سه‌رفكردنی دارایی موازه‌نه و گرتنه‌به‌ری سیستمێكی عادیلانه بۆ دابه‌شكردنی موازه‌نه به‌پێی ده‌ستور به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سایه‌ی رژێمی پێشوی له‌ناوچووه‌وه به‌ر كوردستان كوتووه‌و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری له‌دانانی موازه‌نه‌دا.
3-زه‌مانه‌ت له روونیی موازه‌نه‌تی ده‌وڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه سیادیه‌كان كه مه‌به‌ست لێیان كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانه.
4-قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی موازه‌نه وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشاری سیاسی دژ به‌هه‌رێم و سزادانی گه‌لی كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه.
5-ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوریی ته‌واو به به‌هه‌رێم بدات له‌بواری نه‌وت و وزه‌دا و داهاته‌كانی له‌خزمه‌تی گه‌لی كوردستاندا بێت.
6-ده‌ركردنی یاسای داهاته‌كانی فیدڕاڵی و هاندانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ركی و ناوه‌كی به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابووری.
7-چاودێری داهاته‌كانی فیدڕاڵی به‌جۆرێك كه زه‌مانه‌تی دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی سامان له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بكات.
8-چاكردنی سیستمی ئابوری و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی بازاڕ‌و دوركه‌وتنه‌وه له مه‌فهومه كۆنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی ئابوری.
9-دابینكردنی خانوو بۆ هاووڵاتیان و پرۆژه‌ی قه‌رزی بچوك.
چواره‌م/ ته‌ندروستی و ژینگه
1-دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستیی بۆ هاووڵاتیان به‌جۆرێك كه چاره‌سه‌ریی بۆ هاووڵاتیان دابین بكا له‌كاتی توش بوونیان به‌نه‌خۆشی كاتێك سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستی حكومی یان ئه‌هلیه‌كان ده‌كه‌ن.
2-كردنه‌وه‌ی نێوه‌نده‌كانی ڕاهێنانه‌وه(تڕهیل) بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن یان توشی نه‌خۆشیی درێژ خایان بوون.
3-زه‌مانی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان له ئامێز‌و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه.
4-چاككردنی سیستمی ته‌ندروستی له‌عیراق و گرنگی دان به رۆشنبیری ته‌ندروستی.
5-گرنگیدان به ژینگه و دروست كردنی روبه‌ره سه‌وزه فراوانه‌كان و به‌رگرتن له به بیابان بوون.
6-كاراكردنی رۆڵی چاودێریی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ده‌زگای پێوانه‌كان و كۆنتڕۆڵی جۆریی له‌سه‌ر ئه‌وده‌رمانانه‌ی كه له‌ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن وه‌یان هاورده‌كراون بۆ عیراق و كوردستان.
پێنجه‌م/ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا:
1-كردنی زمانی كوردی به زمانێكی فه‌رمی له‌هه‌موو زانكۆ و كۆلێژه‌كانی عیراق.
2-فه‌راهه‌م كردنی كورسی خوێندن و نێردراوه‌كان بۆ كۆلێژ‌و زانكۆكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا.
3-چاككردنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن له عیراق و گرتنه‌به‌ری فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ كه هاوشان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێش چوونه‌ی كه‌له‌بواری خوێندندا له‌جیهاندا له بواره‌دا روویان داوه.
4-گرنگیدان به خوێندنی باڵا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌عیراق.
شه‌شه‌م/ گه‌نجه‌كان:
1-كاركردن بۆ دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی كاندید بوون بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ (25) له‌بری (30).
2-زه‌مانه‌تی به‌شداریی گه‌نجان له دروستكردنی بڕیاری سیاسی و نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌موو نێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا.
3-دانی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌وگه‌نجانه‌ی كه ژن ئه‌هێنن.
4-كاراكردنی سیستمی پشگیری گه‌نجان له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان.
5-هاریكاری گه‌نجانی ده‌ركه‌وتوو و داهێنه‌رو پێشخستنی توانا‌و ده‌ست ره‌نگینی و وزه‌كانیان.
6-پێش خستنی دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی چالاكی گه‌نجان و كردنه‌وه‌ی خولی فێربوون و پیشه‌یی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكی گه‌نجان.
7-ره‌خساندنی هه‌لی دامه‌رزاندن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زاروه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
حه‌وته‌م/ ژن:
1-هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه جیاوازی له‌نێوان ژن و پیاودا ده‌كه‌ن و وه‌ستان دژی ئه‌و یاسایانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌و مافی ژن پێ شێل ده‌كا.
2-ده‌ركردنی یاسا گه‌لێكی نوێ بۆ پێشخستنی واقیعی ژن و پاراستنی مافه‌كانیان له‌هه‌ر پیشێل كردنێك.
3-به‌شداریی ژن له هه‌موو جومگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و كارگێڕی.
4-فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌ی شیاو بۆ ژن بۆ كاراكردنی رۆڵی له كاركردن به‌شێوه‌ی ته‌ریب و یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاو.
5-دانی موچه‌و یارمه‌تی دارایی به‌ژن له‌كاتی له‌ده‌ستدانی به‌خێوكه‌ره‌كه‌یا به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت و له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
6-دابین كردنی باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێداویستیه‌كانیانا بۆ مناڵ كه بگونجێ له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
7-به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ژن بۆ (له‌سه‌دا 30) له‌بری (له‌سه‌دا 25) له‌هه‌موو پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
هه‌شته‌م/ ئه‌ده‌ب وهونه‌ر:
1-پشتگیری رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌له‌كانی پێشبڕكێی عادیلانه بۆیان و بۆ پێشكه‌شكردنی چالاكیه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌كانیان.
2-ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی گونجاو و سه‌ربه‌ستی ته‌واو له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌و چاپه‌مه‌نی و ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو تروحاته فیكری و رۆشنبیریانه‌ی كه‌له‌خۆی ده‌گرێ.
3-پێشخستنی زمانی كوردی له‌گشت بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیری و هاندانی خوێندن به‌زمانی دایك.
4-دانپیانان به چڤات و یه‌كگرتووه پیشه‌یه‌یی و دیموكراسیه‌كان كه له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن و ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاته‌نه‌ی كه به‌هاو شێوه‌كانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌درێت ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
نۆهه‌م/ شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان:
1-شه‌هیده‌كان سیمبولی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانن.
2-دابین كردنی ژیانی خێزانی شه‌هیدان.
3-پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدڕاڵی به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و تایبه‌ت به قه‌ره‌بوكردنی قوربانیانی شه‌هید و ئه‌نفال كه تایبه‌ته به قه‌ره‌بوكردنیان له‌رووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
4-كاراكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی بواری به‌ئه‌رشیف كردنی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو.
5-به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی تاوانه‌كانی جینۆساید كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراون بۆ به‌دیهێنانی دانپیانانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌وتاوانانه‌دا.
6-دادگایی كردنی كۆمپانیا‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه كراویان داوه به‌ڕژێم.
7-به‌رده‌وام بوون له گه‌ران به‌دوای روفاتی شه‌هیده‌كان و ئه‌نفال كراوان و گێرانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له‌كوردستان.
8-ده‌بێ گیراوه سیاسیه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه‌ده‌درێ به گیراوه سیاسیه‌كان و شه‌هیده‌كان له‌عیراق بێبه‌ش نه‌بن.
ده‌هه‌مین/ ئاین:
1-رێزگرتن له‌بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامی حه‌نیف.
2-كاركردن بۆ جێگیركردنی لێبوردنی ئاینی له‌نێوان ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا.
-ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شی گونجاو بۆ نزیكبوونه‌وه له‌نێوان ئاین و مه‌زهه‌ب و تایه‌فه ئاینیه جۆراو جۆره‌كاندا له‌رێگه‌ی دیالۆك له‌نێوان ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا به‌پێی بنه‌ما ئینسانیه‌كان.
4-ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆ زانا‌و پیاوه ئاینیه‌كان.
یانزه‌هه‌م/ وه‌رزش:
1-گرنگیدان به وانه وه‌رزشیه‌كان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنداو كردنه‌وه‌ی زانكۆ و كۆلێژی تایبه‌ت له‌وبواره‌یا.
2-دامه‌زراندنی یاریگاو وهۆڵی وه‌رزشی و مه‌له‌وانگه‌و و كۆكراوه‌ی وه‌رزشیی (مجمع) له پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان.
3-پشتیوانی كردن له تیپه میللـیه‌كان له‌روی دارایی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
4-زیادكردنی توانای دارایی بۆ یانه وه‌رزشیه‌كان و پاراستنی مافی یاریزانان.
دوانزه‌هه‌م/ بواری كۆمه‌لایه‌تی:
1-ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و سودوه‌رگرتن له توناكانیان.
2-ده‌بێ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ئیمتیازاته‌كانی یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه.
3-دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی داهات به‌جۆرێك كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنێت.
4-گرنگی دان به وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و لێبوردن.
5-كۆتایی هێنان به جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی ره‌گه‌زیی هه‌روه‌ها نێر‌و مێ و نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژی ژن.
6-دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری چاودێری پیران و نه‌خۆشان و رێزگرتن له مافه‌كانیان و پارێزگاریكردن له باری ته‌ندروستیان.
7-په‌یڕه‌وكردنی سیستمی بیمه‌ی ته‌ندروستی وه‌كو یه‌كێك له گرنترین سیستم كه په‌یڕه‌و ده‌كرێ بۆ به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27