riklam

كتێبی "كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی" ده‌رچوو

kurdistani 09:21 AM - 2013-10-24
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

كتێبی (كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی) ناوی فینله‌ندی ( Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä? ) له‌ نوسینی خاتوو كریستینا كۆیڤونێن و وه‌ڵات نه‌هریبه‌ زمانی  فینله‌ندی له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی ئێدیتا  (Edita) ده‌رچوو.
20 ساڵ دوای چاپی یه‌كه‌م په‌رتووكی گشتی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد و كوردستاندا، به‌ زمانی  فینله‌ندی، كتێبی (كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی) یه‌كه‌م په‌رتووكی  فینله‌ندی زمانی گشتگره‌ كه‌ مێژووی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی له‌خۆی گرتبێت و بڵاوببێته‌وه‌.
كورد یه‌كێك له‌نه‌ته‌وه‌ ره‌سه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و به‌ هه‌زاران ساڵه‌ له‌ كوردستان ده‌ژین، به‌ درێژایی مێژوو، نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه‌ته‌ قوربانی شه‌ڕ و داگیركاری و په‌یمانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌وره‌، پرسی كورد دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی به‌جێماوه‌، ئه‌مڕۆ قۆناغی شه‌ڕی ساردی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌سه‌رچووه‌، ئه‌مرۆ كاتی ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌ به‌جێماوه‌كانه‌ كه‌ كێشه‌ی كورد، یه‌كێك له‌ گرنگترینی ئه‌و كێشانه‌یه‌، بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی كه‌نداوی فارسه‌وه‌، خه‌باتی بۆ رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ كراوه‌، رووداوه‌كانی (به‌هاری عه‌ره‌بی) له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ سه‌ندنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان.
پرسی كورد كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ گه‌لی سیاسی- نه‌ته‌وایه‌تی له‌ وڵاتانی توركیا، ئێران، عیراق و سوریادایه‌ و ده‌روازه‌ی گه‌شه‌ سه‌ندنی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌، كورده‌كان كێن؟ مه‌به‌ست له‌ پرسی كورد چیه‌؟ كورد و  فینله‌ندییه‌كان چ شتێكی هاوبه‌ش و جیاوازیان هه‌یه‌؟ بۆچی چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌یتوانیوه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی دابمه‌زرێنێت؟ داخوا له‌ دوارۆژدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داده‌مه‌زرێت؟ كتێبی (كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی)دا مێژوو و چاندی كوردی له‌ روانگه‌یه‌كی كوردی - ئه‌وروپیه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رباس و وه‌ڵامی پرسیاری خوێنه‌ران له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌داته‌وه‌.
كتێبی (كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی) به‌شداری ده‌كات له‌ پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێب له‌ شاری هێلسینكیه‌ كه‌ له‌ رۆژانی 2013/10/27-24 له‌ سه‌نته‌ری پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی هێلسینكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆری ناساندنی كتێب رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ به‌شداری دانه‌ران له‌ پێشانگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دانه‌ران
خاتوو كریستینا كۆیڤوونێن (Kristiina Koivunen) لێكۆله‌ر و كوردناسێكی  فینله‌ندیه‌ كه‌ نزیك بیست ساڵه‌، له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد، چالاكی نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ناوبراو چه‌ندین ساڵ له‌ باشوری كوردستان ئه‌ركی مامۆستایی له‌ زانكۆ سلێمانی به‌ڕێوه‌بردووه‌ و یه‌كێك له‌ ده‌ستپێشخه‌رانی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر جینۆساید له‌ كوردستان بووه‌، یه‌كه‌م به‌رهه‌می كۆیڤوونێن (جه‌نگی شاراوه‌ له‌ باكوری كوردستان) (تێزی دۆكتۆرای ناوبراو له‌ زانكۆی هێلسینكی) ساڵی 2002ه‌، كتێبی (كورده‌كان- نه‌ته‌وه‌یه‌كی جینۆساید كراو) له‌ ساڵی 2013 دا بڵاوكرایه‌وه‌.
ناوبراو به‌ده‌یان وتار و بابه‌تی رۆژنامه‌وانی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده‌كان نوسیویه‌تی، به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كۆیڤوونێن بریتین له‌ (چای له‌ كوردستان له‌ساڵی 2001، رێنونی جیهانگه‌ردان بۆ رۆژهه‌ڵاتی توركیا ساڵی 2006، سه‌رهه‌ڵدانی كوردان له‌ ڤان ساڵی 2007 و دیداری هونه‌رمه‌ند له‌ ناوچه‌ی شه‌ڕدا ساڵی 2009)، خاتوو كریستینا كۆیڤوونێن جیا له‌ كاری لێكۆڵینه‌وه‌، چالاكێكی دلسۆزی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورده‌ و كه‌متر بۆنه‌ و چالاكی كورد له‌  فینله‌ند هه‌یه‌ كه‌ كۆیڤۆۆنێن به‌شداری نه‌كات و زانیاری له‌ سه‌ر ره‌وشی كوردستان بڵاونه‌كاته‌وه‌.
وه‌ڵات نه‌هری، چالاكڤانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌یی له‌دایكبووی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ناوبراو له‌ نه‌وه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری و سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێره‌ كه‌ نه‌ریتی خه‌بات و به‌شداری له‌ چالاكی نه‌ته‌وه‌ییدا پشتاوپشت له‌ بنه‌ماڵه‌یاندا باو بووه‌، وه‌ڵات نه‌هری وێڕای تێپه‌ركردنی خوێندنی به‌رز چالاكانه‌ له‌ ناساندنی پرسی كورد له‌ ناوكۆمه‌ڵگای  فینله‌ندیدا به‌شداریكردووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی رۆژنامه‌یی ئینته‌رنێتی Kurdistan.fiیه‌، ناوبراو یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سپێشخه‌رانی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له‌ په‌رله‌مانی  فینله‌نده‌.

PUKmedia    تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket