riklam

سلێمانی.. هێشتا كاتی راگەیاندنی ناوی دامەزراوان دیار نیە

kurdistani 11:56 AM - 2013-10-07
"وردبینی لەناوەكاندا دەكرێت"

"وردبینی لەناوەكاندا دەكرێت"

بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی، رایدەگەیەنێت: سەرقاڵی ئامادەكارییەكانین بۆ راگەیاندنی ناوی مامۆستایانی دامەزراو و هەركاتێكیش كارەكانمان تەواوكرد، ناوەكان رادەگەیەنێن.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، بە PUKmedia ی راگەیاند: پێنج لیژنەمان پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەناوەكاندا.

وتیشی: دەمانەوێت بەبێ هیچ كەموكوڕییەكە كارەكانمان تەواو بكەین‌و، هەركاتێكیش كاری وردبینی تەواو بوو ئەو كاتە ناوی مامۆستایان رادەگەیەنین.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە ئەمڕۆ ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراندن لەپارێزگای هەولێر رادەگەیەنرێت كە ئەوەش یەكەم قۆناغی راگەیاندنی ناوی دامەزراوانی ساڵی 2013 یە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket