riklam

ته‌رمی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك به‌خاك سپێردرا

kurdistani 11:58 AM - 2013-09-30
دڵپاك..به‌دڵێكی پاكه‌وه‌ به‌جێی هێشتین

دڵپاك..به‌دڵێكی پاكه‌وه‌ به‌جێی هێشتین

شه‌وی رابردوو ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ جیهاد دڵپاك گه‌یشته‌وه‌ شاری‌ سلێمانی، ئه‌مرۆش له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمی‌ هونه‌رمه‌ند له‌گۆڕستانی‌ گردی‌ سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی‌ رابردوو له‌رێگه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌، ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا ته‌رمی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك له‌ گۆڕستانی سه‌یوان به‌ خاكسپێردرا، پاش نیوه‌رۆش له‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ عه‌لی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ پرسه‌كه‌ی‌ داده‌نرێت.

جیهاد دڵپاك له‌دایكبوی ساڵی 1948‌و له‌ساڵی 1972وه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌كاری نواندن له‌دراماداو له‌ ساڵی 1991 یه‌كه‌مین كاری شانۆی كردوه‌و و له‌ساڵی 1988 بۆ ماوه‌یه‌ك دابڕاوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داوا نه‌كرێت بۆ قادسیه‌.

شه‌وی‌ 25-9 هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆربوو تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوبو.



 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket