riklam

عیراق.. 77 كەسی تری بەكۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

عیراق 04:27 PM - 2021-08-01

تەنها لەماوەی 24 سەعاتی رابردودل لەعیراق 77 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەكۆرۆناو زیاتریش لە 9 هەزار توشبوی نوێش تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕ‌‌‌‌ۆ 1ی 8ی 2021، بڵاویكردوەتەوەو كۆپییەكی دەست PUKmedia كەوتووە تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 9 هەزارو 394 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو 7 هەزارو 820 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕ‌‌‌‌اندووەو چاكبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی 24 سەعاتدا 77 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بەوەشداوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تائێستا،ملیۆنێك و 635 هەزارو 993 كەس توشی ڤایرۆسەكەبوون و ملیۆنێك و 472 هەزارو 93 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕ‌‌‌‌اندووەو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی لە 90%، هەروەها 18 هەزارو 734 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket