riklam

توركیا كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی راگه‌یاند

جیهان 03:58 PM - 2021-08-01

حكومه‌تی توركیا كۆنترۆڵكردنی زۆرینه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌كر پاكده‌میرلی وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 107 ئاگریان كۆنترۆڵكردووه‌ كه‌ له‌ 32 پارێزگای توركیا كه‌وتونه‌ته‌وه‌ و  ته‌نها 5 ئاگر له‌ سنووری ئه‌نتاڵیا و موغلا-ماون و هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراون.

هاوكات تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ به‌كارهێنانی هێلیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئاگره‌كان كه‌ تا ئێستا بوونه‌ته‌ هۆی گیانله‌دستدانی 6 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر.


PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket