riklam

وێنەو ڤیدیۆ..لەبارهەڵگرێكدا 20 تۆن جگەر دەستیبەسەردا دەگیرێت

کوردستان 03:22 PM - 2021-08-01

لەناحیەی چوار قوڕنە 20تۆن جگەری ئێرانی دەستی بەسەرداگیرا كە هاوردەكردنی بۆ هەرێم رێگەپێدراو نیە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی چوارقوڕنە توانیان دەستبەسەر بڕی 20 تۆن جگەری ئێرانیدا بگرن.

فەرمان عەبدوڵڵا  لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای  بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە بەبوونی بڕێكی زۆری جگەری  هاوردەكراوی ئێرانی لە ساردخانەی چوارقوڕنە، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوار قوڕنە دەستمان گرت بەسەر ئەو بڕە جگەرەدا.

وتیشی: بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداربن جگەری هاوردەكراو بەپێی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم قەدەغەكراو و رێگەی پێنادرێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان، هەر ئەمڕۆ ئەو جگەرە دەستبەسەرداگیراوە لەناودەبرێت.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ – رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket