riklam

داوای گێڕانه‌وه‌ی كورسی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت

کوردستان 09:31 PM - 2021-07-31

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند زانكۆیه‌كی هه‌رێمه‌وه‌ دابین كردنی كورسی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان راگیرا، ئه‌م راگرتنه‌ش ماوه‌ی دووساڵه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌ رێگه‌ی نامه‌یه‌كی كراوه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زیری خوێندنی باڵاو سه‌رۆكانی زانكۆی سلێمانی و پۆلیته‌كنیك ده‌كات، كه‌ كاربكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ كورسیه‌ی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان و هه‌مان كات زیادكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانیش.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  
به‌رێز/ سه‌رۆكانی زانكۆی سلێمانی و پۆلیته‌كنیك پۆلیته‌كنیك
به‌رێز/ وه‌زیری خوێندنی باڵا
به‌رێز/ سه‌رۆكانی زانكۆی سلێمانی و پۆلیته‌كنیك
له‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ سڵاو
به‌سوپاس و پێزانینه‌وه‌ ساڵانی رابردوو چه‌ندین كورسی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا دابین كرابوون و ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌رێگای دابینكردنی ئه‌و كورسیانه‌وه‌ خاوه‌ن بروانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆران له‌ بواری میدیادا...
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زانكۆی سلێمانی ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌ رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی راگرت و ئه‌مساڵیش له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیك چه‌ند داوایه‌ك له‌چه‌ند مامۆستایه‌كی ئازیزی بواری راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌رزبونه‌وه‌ تا كورسیه‌كانی رۆژنامه‌نووسان دابین نه‌كرێن..
ئێمه‌ وه‌ك لقی سلێمانی وێرای ده‌ستخۆشیمان له‌و هه‌وڵه‌ باشانه‌ی هه‌ردوو زانكۆ له‌چه‌ند ساڵی پێشوودا نواندیان، ئه‌م داوایه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی به‌رێزتان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر شه‌ش كورسیه‌كه‌مان له‌زانكۆی سلێمانی و به‌زیادكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانیشه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون و زیادكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیك، چونكه‌ رۆژنامه‌نووسی نموونه‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌یه‌ك كاتدا خاوه‌ن ئه‌زموون و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمین، بۆیه‌ ئه‌زموونی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌لماندوویه‌تی كه‌ باشترینه‌كان له‌بواری میدیادا ئه‌وانه‌ن له‌یه‌ك كاتدا ئه‌كادیمین و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانن..
داواكارین له‌ به‌رێزتان وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵاو هاوكات وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش كه‌ ئه‌م داوایه‌ی لقی سلێمانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن و هیوادارین هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلیته‌كنیك وه‌ك پیشه‌ سه‌یری كاری رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن كه‌ چه‌ند پێویستمانه‌ خه‌ڵكانی پسپۆر له‌و پیشه‌یه‌دا كاربكه‌ن..

                                                                                                                                                  له‌گه‌ڵ رێزماندا

            كاروان انور 
         سكرتێری لقی سلێمانی 
   سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket