riklam

ھەرێم.. نرخی بەنزین بەرزتر دەبێتەوە

ئابوری 08:59 PM - 2021-06-17
.

.

نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ھەر لیترێک ٥٠ دیناری تری دەچێتە سەر. خاوەن بەنزینخانەکانیش ھۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەگەڕێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان نرخی بەنزین گرانتر دەبێت و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ٧٠٠ دینارەوە دەبێتە ٧٥٠ دینار و موحەسەنیش لە ٧٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٠٠ دینار، سوپەریش لە ٨٥٠ دینارەوە بۆ ٩٠٠ دینار بەرز دەبێتەوە.

بە وتەی خاوەن بەنزینخانەکانیش، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دینار کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ھەبووە و پێدەچێت نرخی بەنزین لەو نرخەی ھەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket