riklam

بۆ گه‌یشتن به‌ ئۆلۆمپیاد شڤان یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان 02:06 PM - 2021-06-13
.

.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا، یاریزانێكی شاری سلێمانی له‌ یاری كاراتی پاڵاوتنی یارییه‌كه‌ ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆی هاوینه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، شڤان عوسمان  یاریزانی كاراتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر یاریزانێكی كوه‌یتی  له‌ پاڵاوتنی كۆتایی سه‌ركه‌وتن بۆ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌و یارییه‌ له‌ كێشی‌ + 75 كیلۆگرام یاری‌ كۆمیته‌ ( قیتال )ئه‌نجام ده‌دات .

ئه‌و پاڵاوتنه‌ كه‌  24 یاریزانی‌ به‌هێز به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن له‌ كۆی‌ ئه‌و 24 یاریزانه‌ 3 یاریزان له‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م تا سێیه‌م  له‌ كێشه‌كانی خۆیان ده‌گه‌نه‌ تۆكیۆ .

شڤان عوسمان ، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ یاریزانێكی دیاری كاراتیه‌و خاوه‌نی ده‌یان مه‌دالیای جۆراوجۆره‌ له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌و به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهانیشی له‌ وڵاتی ئیسپانیاش كردووه‌ .

PUKmedia به‌شی وه‌رزش -تایبه‌ت

98.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket