riklam

عەفرین .. ناوەندی شارەكە بۆردومان دەكرێت

کوردستان 12:56 AM - 2021-06-13
.

.

دوێنێ شەممە بەموشەك ناوەندی شاری عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكرێت و زیاتر لە 20 شەهید و بریندار هەیە.

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia  ووتی: ئێوارەی دوێنێ شەممە چەند موشەكێك ئاڕاستەی ناوەندی شاری عەفرین كراون لەرۆژئاوای كوردستان و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

وتیشی:  لەناو بریندارەكاندا تیمەكانی تەندروستی هەن و پێدەچێت زیانە گیانیەكان زیاتربن.

لای خۆشیەوە هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات  لەراگەیەنراوێكدا جەختیان كردوەتەوە،بۆردومانەكە هیچ پەیوەندیەكی بەوانەوە نیە.

هاوار نیوز لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، بۆردومانەكەی عەفرین لەكاتێكدایە سوپای توركیا ئەمشەو ناوچەی شێروای عەفرین و ناوچەكانی شەهبای بەچڕی بۆردومان كردبوون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket