دوای ٣٠ ساڵ مامۆستاكەی خۆی خەڵات دەكات
کوردستان 12:11 AM - 2021-06-13.
خوێندكارێك لەدوای ٣٠ ساڵ خوێندن خەڵاتی رێزڵینان پێشكەش بە مامۆستاكەی دەكات، خوێندكارەكە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە،مامۆستاكەش ئێستاش وانە بە خوێندكاران دەڵێتەوە.
حەمیدە علی 37 ساڵە وانە بەخوێندكاران دەڵێت و لە ساڵی 1991 سەباح فەتاح بەھۆی ھەژاری و كەم دەرامەتیەوە واز لە خوێندن دەھێنێت، بەڵام مامۆستاكەی ھێندە دڵسۆزیەتی نایەوت لە خوێندن داببرێت، بۆیە ھانی كەسوكاری خوێندكار سەباح فەتاح دەدات تاوەكو منداڵەكەیان بخوێنێت، بۆیە لەدوای ئەوە دەخوێنێت و خوێندن تەواو دەكات و ئێستاش سەباح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
لەدوای ٣٠ ساڵ سەباح فەتاح لەناو قوتابخانە خەڵاتی رێز لێنان و وەفا پێشكەش بە مامۆستاكەی دەكات، PUKmedia ش چیرۆكی ئەو خوێندكار و مامۆستایە دەگێرێتەوە".
سەباح فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی خوێندكار بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:- دوای ئەوەی لە چواری سەرەتایی وازم لەخوێندن ھێنا، ئەوە بوو مامۆستاكەم لە ڕێگەی براكەم شیروان كەبەیەكەوە دەمانخوێند لەسەر یەك كورسی دائەنێشتین، وتبووی سەباح لەكوێیە بۆ نایەتە بۆ خوێندن؟، شیروانی برام بە مامۆستاكەی وتبوو: سەباحی برام حەزی لی نییە دەیەوێت ئیش بكات لەدەرەوە ،ئەوە بوو مامۆستاكەش دێتە ماڵمان بەقسە و گوفتاری جوان ھانی دایك و باوكم دەدەات و پێ دەڵێت:سەباح دواڕۆژی ڕووناكە دەبێتە كەسێكی سەركەتوو لەداھاتوو دەبێت بنیرێن بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی خوێندنیی نەفەوتێت. بەھەموو ھەوڵێك دایك و باوكم ڕازی دەكەن بۆ ئەوەی من بچمەوە بەرخوێندن بەردەوام بم لەخوێندنەكەم، ئەوە بوو درێژە م بەخوێندن دا بەردەوام بووم لە ئۆردوگای نەسر لەقوتابخانەی شێخ سەلام درێژە م بەخوێندن دا.
وتیشی : ئەو ساڵە پۆلی چواری سەرەتایم تەواو كرد، بەھەوڵی مامۆستاكەم بەردەوام بووم، ھەموو ساڵەكانم بە سەركەوتووی تەواو كرد، ئەوە بوو ساڵی ٢٠٠٤ تەخروجم كرد بەردەوام بووم لەخوێندن، دواتر دامەزرام وانەی بیركاریم دەوتەوە بۆ ھەموو ئاستەكان لە قوتابخانەی شەھید سەرچڵ لەناحیەی وارماوە ، ساڵی ٢٠٠٨ لەقەرداغ بەشی كۆلێژی زانست و ڕامیاریم تەواو كرد.
ئەوەش دەگێڕێتەوە: بەیانیان مامۆستایی ئێوارانیش دەمخوێند لە پاڵ خوێندنەكەم ھەوڵی بەرزترم ئەدا دواتر لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی لە مەڵبەندی ٩ شارەزوور خۆم كاندید كرد، خۆش بەختانە دەرچووم، وەك لیژنەی پەروەردە م پی سپیردرا.
ئەوەش دەخاتەڕوو: بۆ ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامم لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لیژنەی پەروەردە، وا ئێستەش بەردەوامم دواتر ھەر حەزم بەخوێندن بوو، بەردەوام بم لەوڵاتی ئێران دەخوێنم بۆ ماستەر لەبەشی یاسایی و ڕامیاری ئەمساڵ ئەویشم تەواو كرد بەس تویژنەوەم ماوە لەچەند مانگی داھاتوو پێم دەدرێت.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا دەڵێت: بەرھەمی ئەمانەی كەباسم كرد بەرھەمی ئەو مامۆستایە كەوا ھەموو قۆناغەكانی خوێندن تەواو بكەم خۆش بەختانە ئەمڕۆ پێم خۆش بوو خەلاتێكی بكەم وەك خەلاتێكی ڕێزلێنان بۆ لەپایی ئەو دڵسۆزییە لەگەڵ منیدا كردووە بۆ ئەوەی من بگەم بەم ڕۆژە خوێندنم نەفەوتێت.
حەمیدە عەلی دەروێش مامۆستا بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ساڵی 1991 مامۆستا بووم لەئۆردوگای نەسر سەر بەقەزای شارەزوور، وانەی بیركاری دەوتەوە ئەوە بوو بەیانییەك ھاتم لە سلێمانێیەوە سەیرم كرد لەسەر كورسی دانیشتنەكە سەباح دیار نییە، وتم بە براكە ی شیروان ئەوە بۆ سەباح دیار نییە ؟، شیروان وتی حەزی لەخوێندن نییە دەیەوێیت لەدە رەوە ئیش بكات، بەھەر شێوەیەك بێت ڕۆشتم بەدوایدا بۆ ماڵیان ئەو ڕۆژە وانەم نەبوو، بۆ ئەوەی برەو بەخویندنەكەی بدات و بەردەوام بێت، كاتی خۆی خەڵك باری گوزەرانی باش نەبوو گرانی بوو لەدەرەوە كاسپی بكات ئەوە بوو ڕۆشتم بەدوایدا دەستیم گرت بە بێ جانتا ھێنام بۆ مەكتەب ڕۆژی دواتر جانتای ھێنا .
وتیشی :- بەدایك وباوكی سەباح-م وت خودا سەرێك بدات ڕزقیش ئەدات، ئەوە بوو دایك وباوكی وتیان باشە قەناعەتم پێ ھێنان، كەسێكێ تیگەشتوو بوون، بەهەموو توانایەكمەوە ھەوڵی خۆمم دا لەگەڵ ئەو خوێندكارەكانی دیكەی تریش خوێندن تەواو بكات، ئیستەش مامۆستام لە قوتابخانەی دەرسیم لەقەزای شارەزوور وانەی بیركاری دەڵیمەوە ، خویندكارەكەشم سەباح ئێستە لەئەنجومەنە پێش بوون بەئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وانەی بیركاری دەوتەوە .
PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان - شارەزور
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19