riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: كه‌ڕووی ڕه‌ش نه‌بۆته‌ مه‌ترسی

کوردستان 07:22 PM - 2021-06-12
.

.

له‌شاری سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره‌كان، له‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی به‌ڕێوه‌چوو.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند؛ لێره‌ گۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، ئامانچ له‌گۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ كاركردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌بواری ته‌ندورستی..

وتیشی، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بریار دراوه‌ كه‌ ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت، وه‌راپۆرتی كۆرۆنامان خسته‌روو، تێدا ئه‌وه‌مان خسته‌روو كه‌ به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك كارمان كردووه‌ بۆ كۆنترۆڵ كردنی ڤایرۆسه‌كه‌، له‌كاتێكدا فایرۆسی كۆرۆنا ئێستاش بوونی هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ كارده‌كه‌ین بۆ مه‌رجی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ به‌هاووڵاتیان  بۆ سه‌فه‌ركردن و پێدانی پاسپۆرت به‌هاووڵاتیان كه‌ مه‌رج بكرێت هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن..

سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند؛ چه‌ندین پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ سه‌رجه‌میان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ خزمه‌تی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كات.

به‌رزنجی ئه‌وه‌شی وت؛ چه‌ندین پڕۆژه‌مان هه‌یه‌كه‌ له‌لاین خێرخوازانه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌ بۆیه‌ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین، وه‌ك خۆشمان چه‌ندین پرۆژه‌ی ترمان هه‌یه‌ له‌پاڵ پرۆژه‌ خێرخوازیه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی له‌باره‌ی كه‌می ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نانه‌كه‌لی له‌ پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند؛ ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ سنوورداره‌ بڕه‌كه‌ی دیاری كراوه‌ داواشی له‌كۆمپانیاكانی ده‌رمان كرد كه‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن تاوه‌كو ده‌رمانی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ دابین بكرێت ..

له‌باره‌ی نرخی ده‌رمانیش رایگه‌یاند؛ نرخی ده‌رمان چاودێری وردی له‌سه‌ره‌ و چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ش داخراوه‌ كه‌ سه‌رپێچیان ئه‌نجام داوه‌، وه‌ به‌دواداچوونیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ چاودێر له‌سه‌ر بازار و ده‌رمانخانه‌كان.

له‌باره‌ی نه‌خۆشی كه‌رووی ڕه‌ش رایگه‌یاند؛ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌بووه‌ته‌ مه‌ترسی و ئامێری تایبه‌تیش هه‌یه‌ بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ؛ شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket