riklam

ئەمریکا لەسەر هێرشکردنە سەر کەمپی مەخمور هۆشداریی دەداتە تورکیا

جیهان 10:28 PM - 2021-06-10
.

.

ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا و نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت تورکیامان ئاگادار کردۆتەوەو نیگەرانین لەو توندوتیژیانەی لە نزیک کەمپەکانی مەخمور رویانداوە.

تۆماس گرينفيڵد نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکراوەیەکدا کە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم بڵاویکردوەتەوەو کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: دوێنێ بەڕونی بە بەرپرسە تورکەکانم وت کە ھەر ھێرشێک ھاووڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە.

ئەو نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتیشی: من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک کامپەکە ڕویاندا و داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرن. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket