riklam

خاليد شوانی:كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی دابەشكردنی زەوی نامێنێت

کوردستان 08:39 PM - 2021-05-17
.

.

خاليد شوانی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بەنوسراوی رەسمی ئاگاداریكردینەوە كە كاركردن بەبڕیاری دابەشكردنی زەوی كەركوك راگیراوە تا كێشەی زەوی كشتوكاڵییەكان لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە یەكلای دەكرێتەوە، فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوكیش دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەكانی كوردو توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات.

خاليد شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوسان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رایگەیاند: لەدرێژەی بەدواداچونەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكان كەركوك و بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێكی فەرمانگەی زەوی كشتوكاڵییەكان و گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە تیایدا بڕیاریان دابوو بەهەڵگرتنی بڕیاری سڕكردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بەبڕیارەكانی ژمارە ٤ ی ساڵی ۲۰۰۷ و بڕیاری ژمارە ۲۹ ی ساڵی ۲۰۱۲ ومادەی ۱٤۰ی دەستورو سەرلەنوێ دابەشكرنەوەیان بەسەر ئەو كەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریبكردنی كەركوك ئەو زەویانەیان پێدرابوو.

رونیشیكردوەتەوە: دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی فیدڕاڵدا، ئاڕاستەكردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕەسمی و بەنوسراوی ژمارە ۱۰۲۰ لە بەرواری ٢٠١٢/٥/٤ ئاگاداریكردینەوە كە كاركردن بەو بڕیارە راگیراوە تا كێشەی زەوێی كشتوكاڵییەكانی كەركووك بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە یەكلای دەكرێتەوە.

شوانی دەشڵێت: لەدوای ئەم بڕیارەوە فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەكانی كوردو توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket