riklam

پۆستێکی باڵای هەرێم لای پێكهاتەی مەسیحی دەمێنێتەوە

کوردستان 07:25 PM - 2021-05-17
.

.

دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ژمارەیەك سەرۆك دەستە‌و كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان گۆڕانكاری لەیەكێك لەو پۆستانە بكرێت و پێكهاتەی مەسیحی پارێزگاری لەسەرۆكایەتیەكەی دەكات.

زكری ئەحمەد ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ  لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی  راگەیاند: بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی كوردستان جگە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا، گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤی هەرێم دەكرێت.

وتیشی: بەو پێیەی  پێشتر ئەو پۆستە پشكی پێكهاتەی مەسیحیە، ئەمجارەش خاتوو (منی یوخنا یاقو)  لە شوێنی (زیا پترۆس)وەك سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت‌و دەست بەكار دەبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد:  گۆڕانكاری لە پۆستەكانی سەرۆكی دەستە‌و دامەزراوەكانی حكومەت‌و  پەرلەمان گرنگ و پێویستە، بەتایبەتی دەستەی مافی مرۆڤ، بەو پێیەی ئەمرۆ رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان كەوتۆتە ژێر پرسیار و رۆژانە پێشێلكارییەكان لە زیادبووندایە.

 پێشیوابو: بۆئەوەی سەرۆكی تازەی  دەستەی مافەكانی مرۆڤ بتوانێ ئەركانی خۆی جێبەجێ بكات و كاریگەری لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ هەبێت، پێویستە  لە ئیشوكارەكانی سەربەخۆبێت و ئاستەنگ و بەربەستی بۆ دروست نەكرێت.

 جێی ئاماژەیە جگە لە دەستەی مافەکانی مرۆڤ ماوەی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و دەستەی دەستپاكی تەواوبووە و داوای گۆڕانكاری لەو پۆستانەش دەكرێت.

PUKmedia هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket