riklam

قائیمقامی سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ دەردەكات

کوردستان 01:28 PM - 2021-05-17
.

.

لە سلێمانی رێوشوێنی پێویست  بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەكە دەگیرتەبەر و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت، ھەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەرووی سزای یاسایی دەكرێتەوە. 

ئەمڕۆ دوو شەممە 17 ئایاری 2021, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی پاراستنی  چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی ناوچەكە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی كۆبوەوە و رایگەیاند:  بەھەوڵی دامەزراوەكانی حكومەت و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و رێكخراوەكان لە سلێمانی لە ماوەی چەند مانگی رابروودا، رووبەرووی 800 دۆنم زەوی سەوز كراوە و نزیكەی 100 ھەزار نەمام لە چیاكە رووێنراوە ئەمە جگە لەو ھەزاران دارەی كە خۆی لە چیاكەدا ھەیە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوای ھەڵسەنگاندن و تاوتوێكرنی بژاردەكان بۆ پاراستنی چیاكە بڕیاری جێبەجێ كردنی ئەم خاڵانە درا و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند ھەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەرووی رێكارو سزای یاسایی دەكرێتەوە. 

1-لەزووترین كاتدا دەست دەكرێت بە ئاگر بڕ  بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاكە.

2-كۆشك و خواردنگەكانی سەرچیاكە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانیان ھەبێت و پابەند دەكرێن بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن .

3- مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاكو بەیانی و خەوتن لە چیاكە قەدەغەیە.

4-ئاگركردنەوە لەسەر چیاكە بەھەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

5-تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاكەو ئەگەری ئاگر كەوتنەوە.

6-تیمی ھێزە ئەمنییەكان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەكان جێبەجێ دەكەن. 

7-داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن  دەكەین لە بڵاوكردنەوەی ھەڵمەتێكی فراوانی ھۆشیاركردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەكان

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket