riklam

وێنە.. وەفدێكی یەكێتی ئاكرێ بەسەر دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 11:26 PM - 2021-05-16
.

.

وەفدێکی باڵای( ی ن ک ) سەرەدانی قەزای ئاکرێی کرد و چەندین خانەوادە و کەسایەتی سنورەکەی بەسەرکردەوە . 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦/٥/٢٠٢١ وەفدێکی بالای ( ی ن ک )  بە سەرۆکایەتی  هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە  ئەندامی مەکتەبی سیاسی  بەیاوەری  ئاراس محەمەد ئاغا   ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٤ی بادینان و شادومان مەلا حەسەن و سەلام سورچی  ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و مامۆستا حوسێن شوانی سەردانی مەلا محەمەد ئیمام ئاكرەیی كرد بەمەستی بەشداریکردن لە پرسەی دکتۆر مەلا عەبدولا ئاکرەیی برایی و خۆشکێکیان کە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کڕۆنا گیانیان لە دەستدابوو ، لە سەردانەكەیدا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد و پێیانی راگەیاند کە کۆچکردنی برا و خۆشکەکەیان هەمووانی دڵگران کردوە و  ئاماژەی بە رۆڵ و خەباتی بنەماڵە و  کەسایەتیەکەیان کرد لە مێژووی رزگاری کوردا و سڵاوی هەڤاڵانی هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی  پێ راگەیاندن ، دواتر بنەماڵەی هەر یەك لە  شێخ باپیر شێخ یٔیبراهیم ئەل مەجزوب و كاك فەیسەڵ فایەق ئاغا و شێخ فاروق شێخ عەتۆ سورچی بەسەرکردەوەو بەھەمان شێوە رۆڵی بنەماڵەكانی ئەوانی لە خەباتی گەلی کوردا بەرز نرخاند.

 

‎ هەر لە درێژەی سەردانەكەیاندا تەكیەی شێخ عەبدولعەزیز گەیلانی بەسەركردەوە و لەلایەن شێخ ووریا شێخ سەعید بەرزنجی پێشوازیكرا ، دواتر لە ناحیەی بجیل سمایل بەگ تەقیەدین سورچی ‎کەسایەتی دیاری سنورەکەیان بەسەركردەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket