riklam

هەولێر..بەفشاری كۆمەڵەی كرێنشیانان گەڕەكێكی تازە دروستدەكرێت

کوردستان 11:15 PM - 2021-05-16
.

.

دوای زیاتر لە هەژدەساڵ‌و دوای چەندین گردبونەوە و ناڕەزایی  لە هەولێر،  بڕیار لەسەر رێگاپێدان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕكێك دەردرێت، كۆمەڵەی كرێنشیانایش رایدەگەیەنێت دەبوو زووتر ئەو بڕیارە دەربكرێت، بودجەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان لەسەر خاوەن زەوییەكەیە نەوەك حكومەت.                                      كارزان رەسوڵ وتەبێژی لقی هەلێری كۆمەڵەی كرێنشیانی كوردستان  بە pukmediaی راگەیاند: زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر  دەبێتە گەورەترین گەرەكی شاركە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو لەلایەن لێپسراوانی هەرێم بڕیاری رێگاپێدان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو  زەوییانە دەرچوو.

وتیشی: دەركردنی بڕیاری لەو جۆرە دوای چەندین گردبونەوە و ناڕەزای خاوەن زەوییەكانی هەشتی حاسارۆك  هات، كە لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینان رۆڵی گرنگی هەبووە لەگەیاندنی دەنگی ئەو خەڵكە بە پەرلەمان و حكومەت.

 ئاماژەی بەوەشكرد:  رێگاپێدان بە دروستكردنی خانوو لەسەر زەوییەكانی هەشتی  حەسارۆك  خێرێك نیە بەو خەڵكە بكرێت، بەڵكو ئەوە مافی خۆیانبوو كە ماوەی شازدە ساڵە لێیان زەوتكراوە، پێویستە خەڵكی ئەوەش بزانن تەرخانكردنی بودجە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئەركی خاوەن زەوییەكانە، نەوەك حكومەت و پارێزگا.                                            كارزان رەسول راشتگەیاند: ئێستاش دەخوازین بڕیارەكە  بە جۆرێك جێبەجێ بكرێت، خەڵكی ئاسایی سوودمەند بێت، نەوەك بازرگانان و سەرمایەداران، ئەویش بە رێگپێدان بەو زەویانەی دابەشی دوو كراوە، بەو پێیەی دەنگۆی رێگاپێدان بەو جۆرەیان بڵاوبۆتەوە.

ئەحمەد كەریم یەكێك لە خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك بە pukmediaی راگەیاند: لەرابردوو چەندین جار گردبونەوەی ناڕەزاییمان لەبەردەم  ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و ناو زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك ئەنجامداوە،  كە دواجارلە  14/4/2021 بەرێوەچوو،  هەموو مەبەستی خاوەن زەوییەكان  ئەوەبوو كە رێگاپێدانیان  بۆ بكرێت، كەچی وڵامی حكومەت بۆ خاوەنی ئەو زەوییانە زۆر دواكەوت، بەجۆرێك هەندێك بە حەسرەتی  دروستكردنی خاتوو لەسەر زەوییەكەی سەری نایەوە .

 وتیشی:  ئێستاش كە بڕیار لەسەر چارەسەركردن كێشەی ئەو زەویانە دراوە ،هێشتا دیارنیە میكانیزمی جێبەجێكردنەكەی چۆنە، چونكە  هەندێك لەو زەیانە بۆتە دووبەش، بۆیە پێویستە رێگاپێدان بۆ ئەوانیش بێت، هەروەها پێشتر باس لە كێشەی گەیاندنی ئاو هەبوو، بۆیە پێویستە هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێت.

PUKmedia هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket