riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌

کوردستان 10:39 PM - 2021-05-16
.

.

سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسێك روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، پێویسته‌ رۆژنامه‌نوسان به‌یاسای ژماره‌ 35 ی رۆژنامه‌وانیی هه‌رێمی كوردستان دادگایی بكرێت، نه‌ك به‌ یاساكانی عیراق.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس هێمن باقر
بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موان ئاشكرا بێت، كه‌ ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس هێمن باقر له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاریه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردین، پێشتر هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ نه‌بوو، ئاگاداری فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی نه‌بووین، چونكه‌ ئه‌م فرمانه‌ له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌رچوبوو، هیچ كۆپیه‌كیش بۆ لقی سلێمانی نه‌هاتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ری هه‌ولێر به‌مادده‌ی 433 له‌یاسای سزادانی عیراقی داوای ده‌ستگیركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ی كردوه‌و ئاڕاسته‌ی پۆلیسی سلێمانی كراوه‌، تا به‌باڵبه‌ست ئه‌م (تۆمه‌تباره‌) كه‌ ئه‌ندامی لقی سلێمانیه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.. بۆیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك لقی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و كه‌یسه‌ نین و نازانین تایبه‌ته‌ به‌ كام گۆڤار یان له‌ ساڵی چه‌نده‌وه‌ سكاڵاكه‌ تۆمار كراوه‌.
خۆشبه‌ختانه‌ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی به‌كه‌فاله‌ت ناوبراوی ئازاد كردوه‌ تا به‌پێی خۆی بڕواته‌ به‌رده‌م دادگای هه‌ولێرو له‌ئۆتۆمبێلی بۆكس دا به‌باڵبه‌ست كراوی نه‌یبه‌ن.
ئێمه‌ وه‌ك لقی سلێمانی لێره‌وه‌ داوا له‌لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ نوێنه‌ریان ئاماده‌ بێت له‌گه‌ڵ هێمن باقر عه‌بدول كه‌ ئه‌ندامی كارای لقی سلێمانیه‌و له‌شاری هه‌ولێر به‌یاسای سزادانی عیراقی دادگایی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین لقی هه‌ولێر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ كار تا (هێمن باقر) به‌ یاسای ژماره‌ 35 ی رۆژنامه‌وانیی هه‌رێمی كوردستان دادگایی بكرێت نه‌ك به‌ یاساكانی عیراق.
سه‌روه‌ری بۆ ئازادی وتن و راده‌ربڕین

كاروان ئه‌نوه‌ر
سكرتێری لقی سلێمانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

16/5/2021


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket