riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی كورد له‌ئه‌رمینیا كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 08:34 PM - 2021-05-16
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ئه‌رمینیا كۆبوه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت ئیبراهیم حسێن خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی گشتی له‌ ئه‌رمینا كه‌ به‌شدار بووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ PUKmedia وتی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكاری و پێشنیاره‌كانمان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی خوێندنمان له‌ وڵاتی ئه‌رمینیا گه‌یانده‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا به‌پێی یاسا كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.

وتیشی: وه‌ك خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌رمینيا كه‌ نزیكه‌ی 600 خوێندكار ده‌بین درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ین، داوامان له‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌كاتی گۆڕینی بڕوانامه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن هاوكاریمان بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان بدات.

ئه‌و خوێندكاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ قوباد تاڵه‌بانی زۆر خۆشحاڵ بوو به‌و رێژه‌ زۆری خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌رمینیا داوامان له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ئێمه‌ش كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستان ساڵێك درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ین و له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕینی بڕوانامه‌مان بۆ بكرێت، نه‌ك تووشی كاری رۆتین ببين.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket