riklam

هۆشداری لە شەپۆڵێكی دیكەی كۆچی گەنجان دەدرێت

کوردستان 12:55 AM - 2021-05-06
.

.

لە پێناو كەمكردنەوەی قوربانیەكان‌و لەدەست نەدانی توانا مرۆییەكان، ماوە چەند ساڵێكە كار بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی كۆچی گەنجانی كوردستان بۆ هاندەران دەکرێت، كەچی لەگەڵ هەر قەیران و گۆڕانكاریەكی سیاسی و ئابووری شەپۆڵێكی دیكەی ئەو كۆچە دەستپێدەكات، لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمانی كوردستان حكومەت لەو مەترسیانە ئاگەدار دەكاتەوە.

هەڵەز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەگەڵ كۆتایی وەرزی زستان‌و سەرماو سۆڵە دیاردەی كۆچی گەنجانی كوردستان بۆ هاندەران زیاتردەبێت‌و ئەوەی ئێمە هەستی پێدەكەین لە كاتی ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەگەنجان بە ئامانجی گەیشتنیان بۆ هاندەران روو لەوڵاتی توركیا دەكەن و دیاردەکە لە زیادبوەندایە. 

وتیشی: ئێمە وەك  لیژنەی پەیوەندار بەو دۆسیە  پێشتر دوو یاداشاتمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمان و دانانی سنورێك بۆ كۆچی گەنجان، كەچی تاكو ئێستا ئەو كۆبونەوە نەكراوە.

ئەوەشی خستەروو: جگە لەدوو یاداشتە، لەكاتی ئێستا لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمان كارلەسەر ئەو دۆسیەیە دەكات و چەندین كۆبونەوەی ئەنجامداوە، بەو ئامانجەی حكومەت لەو مەترسیە ئاگەدار بكرێتەوەو شێوازێك بدۆزرێتەوە بۆ رێگاگرتن لە زیادبوونی كۆچ لە هەرێمی كوردستان.

 ئەندامەكەی پەرلەمان پێشیوابوو: لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكانی پەرلەمان و ئاگەداركردنەوەی لایەنی پەیوەندار لە دیاردەی كۆچی گەنجان گرنگ و پێویستە، بەڵام لەوە گرنگتر  مولزەمکردنی حکومەتە بەدەرکردنی هەندێک بڕیار بۆ کەمکردنەوەو دانانی سنورێک بۆ ئەو دیاردەیە، بەڵام ئەوەی لەم خولەی پەرلەمان هەستی پێدەکەین ناتوانی حکومەت مولزەم بەو جۆرە بڕیارانە بکات.

PUKmedia  هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket