riklam

عیراق.. بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا

عیراق 04:50 PM - 2021-05-04
.

.

بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4-5-2021، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی نیشتمانی و بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا له‌ وڵاتدا، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ پارێزگاكانی عیراق راگه‌یاند.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژی 12ی ئایار تاكو 22ی ئایاری 2021 ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان .

هه‌ربه‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌ عیراق، مۆڵ و چێشتخانه‌و كافتریا و سینه‌ماكان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و ئاهه‌نگێڕان داده‌خرێن، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket