riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. تووشبوون به‌ كۆڕۆنا ڕوو له‌ هه‌ڵكشانە

کوردستان 03:42 PM - 2021-04-21
.

.

ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕوویان له‌ زیاد بوون كردووه‌ و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 30 حاڵه‌تی نوێ‌ تۆمار كراوه‌ و له‌كۆی 3 هه‌زار ڤاکسین ته‌نها 400 هاووڵاتی ڤاکسینیان وه‌رگرتووه‌ .

د.شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووی له‌ زیاد بوونه‌ و به‌شێك له‌ تووشبووه‌كانیش نیشانه‌یان نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ .

وتیشی: له‌ ئێستادا ته‌نها 400 هاووڵاتی ڤاکسینیان وه‌رگرتووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌  ڤاکسین به‌رده‌ست بووه‌ بۆ هاووڵاتیان و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ ده‌م وه‌رگرتنی ڤاکسینه‌كه‌وه‌ بێن.

PUKmedia فەرحان حەمە خان/هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket