riklam

حكومەتی هەرێم: سیناریۆی لێبڕینی مووچەی یەكلانەبوەتەوە

کوردستان 03:11 PM - 2021-04-21
.

.

حكومەتی هەرێم رایگەیاند: 25ی مانگ دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و تائێستاش سیناریۆی لێبڕینی مووچەی یەكلانەبوەتەوە. 

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم كراوەو  بڕیارە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە هەرێم ئامادە دەكرێت.

لەبارەی مووچەو لێبڕینی مووچەشەوە، رایگەیاند: 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام تائێستا سیناریۆی لێبڕینی مووچەی یەكلانەبوەتەوە، چونكە چاوەڕێی كۆبوونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و لەسەر بنەمای داهاتەكان بڕیاری دەدەین و وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانیش ئەو كارە دەكەن و بڕەكەی دیاری دەكەن.

لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیشەوە، وتی: نیگەرانین لەدەوامی فەرمانگەكان لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی و خەمساردی هەیە، فەرمانمانداوە بە پارێزگارو لایەنی پەیوەندیدار كاری لەسەر بكەن و بەدواداچوونی بۆ بكەن.

وتەبێژی حكومەت دەشڵێت:هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر زۆر كاریگەری هەبوەو سەر تائێستا لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكەی كە لەڕێی دۆرۆنەوە كراوە بەردەوامەو هەركاتێكیش كۆتایی هات ئەنجامەكەی رادەگەیەنین، بەڵام نامانەوێت ببینە لایەنگری ململانێ هەرێمییەكان، هەر كەسێكیش كێشەی لەگەڵ هەرێم هەیە دەتوانێت لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەری بكەین. 

لەبەشێكی تری كۆنگرەكەدا رایگەیاند:ئامادەین بۆ جێبەجێكردنی یااسی بودجەی عیراق و چاوەڕێین لەلایەن بەغداوە كاتمان بۆ دیاری بكرێت و سەردانی بەغدا بكەین بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەو ناوەرۆكی یاسای بودجە.

باسی لەوەشكرد كە بەمنزیكانە لیژنەی باڵای روبەڕووبنەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو لەسەر بنەمای راپۆرتی تەندروستی و پەرروەدە لەبارەی دۆخی كۆرۆنا لەناو خوێندنگەكان لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیار دەدرێت.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket