riklam

دەست بەسەر تۆنێك خورمای خراپبوودا دەگیرێت

کوردستان 12:15 PM - 2021-04-21
.

.

لە قەڵادزێ دەست بەسەر بڕی 108 كارتۆن خورمای جۆری مەریەمی  خراپ بوودا گیرا. 

لەئەنجامی گەڕان و پشكنینەكانی هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دەستگیرا بەسەر بڕی 108 كارتۆن خورمای جۆری مەریەم لە علوەی قەڵادزێ، كە دوای ناردنیان بۆ پشكنینی خۆراكی و كوالێتی، دەركەوت شیاوی بەكارهێنان نین و خراپ بوون. 

هۆبەی ئابوری ئاسایشی قەڵادزێ، داوا دەكات هاووڵاتیان هاوكاریان بكەن و وەك یەك دەست كار بكەن لەپێناوی بنبڕكردنی خۆراك و كەل و پەلی خراپ لە ماركێت و بازاڕگاكان.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ-قەڵادزێ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket