مه‌رجه‌ع لای موفتی پێنجوێنی
بیروڕا 09:56 AM - 2021-04-21.
گه‌وره‌یه‌ك بۆ كه‌س نه‌بێ سێبه‌ری
خۆم بۆ بگێڕم له ده‌وری سه‌ری؟
به وشكی بۆچی ببمه مه‌یته‌ری
وه‌ختێ ده‌ركه‌وێ هه‌ستم له به‌ری
هه‌ر خۆی به دایم هه‌وڵی ژیان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك چاوی له فه‌قیر نه‌بێ
ده‌ربه‌ست ژیانی جوان و پیر نه‌بی
كه‌س له پولێكی ده‌ستی گیر نه‌بێ
جه‌رگی بۆ میله‌ت وێنه‌ی قیر نه‌بێ
مێمڵ به نان و دوژمن به گیان بی
یاخوائه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك دایم خه‌مخوارت نه‌بێ
مه‌رهه‌می ئێش وئازارت نه‌بێ
ڕێگه‌ی ته‌نگانه و هاوارت نه‌بێ
حه‌كیمی جه‌سته‌ی بیمارت نه‌بێ
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی خاكی ئێران بێ
یاخوائه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك چاكتر له باب نه‌بێ بۆت
ڕزگارت نه‌كا، له به‌ند و له كۆت
جارێ نه‌پرسێ هاوار و ڕۆڕۆت
كه‌ڵكێكی نه‌بێ بۆ منداڵ و خۆت
هه‌وڵی هه‌ر بۆخۆی بۆ به‌رگ و نان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك وه‌ك خۆی نه‌ڕوانێته من
خۆی پڵاو خۆر بێ و من نانی هه‌رزن
سه‌رباقی ئه‌وه‌ش تاڵان و كوشتن
ڕیشه‌ی سه‌ربه‌ستیم ده‌ربێنێ له بن
هه‌ر خۆی قه‌ڵه‌و كاو شان و مل پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك سه‌رم به‌رده‌بازی بێ
جه‌رگم نێچیری چه‌نگی بازی بێ
به سه‌رما تاجی ده‌رگای نازی بێ
نه‌ش بینم جارێ دڵ نه‌وازی بێ
ڕه‌فتاری باشی ئێش و سوتان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ژینی به خوێن مژین بێ
زیاد له نانی خۆی به نان بڕین بێ
هێنده بێ ڕه‌حم و ویژدان و دین بێ
عاله‌م له جه‌وری دڵ پڕ له قین بێ
ڕۆژ به ڕۆژ باری ده‌ردی گران بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك نیوێ له ره‌نجی ساڵت
بستێنێ له ده‌س خۆت و مناڵت
هێشتا به‌زه‌یی نه‌یێ به حاڵت
به دار و به شه‌ق بشكێنێ باڵت
چاویشی له ده‌س شوان و سه‌پان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ساتێ له ژێر ده‌ستی ئه‌و
ئارامم نه‌بێ بێ خۆراك و خه‌و
پاسه‌وانی بم به ڕۆژ و به شه‌و
جوێن و شه‌قیش بێ به‌راته‌كه‌ی یٔه‌و
ئه‌گه‌ر شۆڕه‌تی وه‌ك سلێمان بێ
یاخوائه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
گه‌وره‌یه‌ك ئێش و نێشێكی نه‌بێ
ڕوویه‌كی خۆش و گه‌شێكی نه‌بێ
بۆ حاڵی بچووك هۆشێكی نه‌بێ
دڵێكی گه‌رم و جۆشێكی نه‌بی
گه‌ر ئه‌سكه‌نده‌ری شاهی جیهان بێ
یاخوا ئه‌و گه‌وره به‌شی نه‌مان بێ
موفتی پێنجوێنی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24