riklam

كازمی لێبڕینی مووچە رادەگرێت

ئابوری 09:24 AM - 2021-04-21
.

.

مستەفا كازمی داواكەی وەزارەتی دارایی بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران راگرت و تانەش لە بودجە دەدات.

دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە و بڕیارەكان ئاشكراكران و وتەبێژی حكومەتی عیراقیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، نوسراوەكەی  وەزارەتی دارایی عیراقی لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران راگرت، كە ئەو نوسراوە لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران بیروڕای جیاوازی لەسەر بوو.

ھاوكات لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، كازمی سەرپشككرا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانە لە چەند بڕگە و ماددەیەكی یاسایی بودجە بدات، وەزیری دارایی-یش داوای لە سەرۆك كۆمار كردووە، بەپێی دەسەڵاتەكانی چاو بەو ھەڵە و كەموكورتیانەی بودجەدا بخشێنێتەوە كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران تێپەرێنراون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket