riklam

ئــەمـڕۆ لــە مــێژوودا

جیهان 08:09 AM - 2021-04-21
.

.

رووداوەكان:
753 پ.ز: دروستكردنی شاری رۆما لەسەر دەستی رومولوس ورموس.
1509: هنری هەشتەم چووە سەر عەرشی ئینگلتەرە دوای وەفاتی باوكی (هنری حەوتەم).
1519: هرنان كورتیس گەشتە شاری (فیراكروز)ی مەكسیكی.
1612: توكوگاوا ئییە- یاسو بڕیارێكی دەركرد كە ئاینی مەسیحی قەدەغەكرد لەو زەویانەی كە دەكەونە ژێر دەسەڵاتی یابانەوە.
1702: سەرۆك هۆزی (ئەكو) ئەسانو ناگانوری هەستا بە هەوڵی كوشتنی (كیرا یوشیناكا) لە قەڵای (ئیدو) كە بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەو رووداوەی كە ناسرابوو بە سامورای چل و حەوتەم.
1800: خۆبەدەستەوەدانی شۆڕشگێڕانی خەڵكی میسر لە شۆڕشی دووەمی قاهیرەدا و ئەوەش دوای ئەوەی كە جەنەڕاڵ كلیبەر بە مەدفەعەكانی دەسەڵاتی گرت بەسەر قاهیرەدا و گەڕەكەكانی سوتاند.
1839: هێزی سوپای عوسمانی لە دیجلە و فورات پەڕینەوە و خاكی ژێردەستی هێزی سوپا و دەسەڵاتی (محمد علی پاشا) والی میسریان داگیركرد، لەئەنجامدا هێزەكانی سوپای میسر بەسەركردایەتی (ئیبراهیم پاشا)ی كوڕی سەركەوتنیان بەدەست هێنا.
1910: كۆچی دوایی ڕۆماننووسی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (مارك توین) لە ویلایەتی كرنكیك، كە لەدایك بووی مانگی (9/1835)ە لە ویلایەتی میسوری.
1918: كوشتنی فڕۆكەوانی شەڕكەر (مانفردفۆن ریچهوفن) لە فەرەنسە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
1919: یەكەم شۆڕشی شێخ مەحمودی نەمر دژی ئینگلیز دەستیپێكرد.
1921: مۆركردنی پەیماننامەی بەرشەلۆنەی تایبەت بە رێكخستنی ئازادی ترانزێت.
1926: بۆ یەكەم جار لەمێژووی شاری سلێمانیدا كچانی كورد شان بەشانی كوڕانی كورد ڕوویان لە قوتابخانە كرد.
1926: لەدایك بوونی شانشینی بەریتانیا (ئەلیزابێتی) دووەم لە (لەندەن) وە لەساڵی (1953)دا تاجی پاشایەتی لەسەركرا ناوی تەواوی (ئەلكسەندەر مایا) كچی شانشینی (جۆرجیا)شەشەم بووە، بەناوی (لینین)ناوزەند بووە.
1934: كۆتایهاتنی بنیاتنانی پەیكەری (هاچیكو) لە گۆڕەپانی وێستگەی شیبویا.
1941: دەسەڵاتدارانی ئینتیدابی فەرەنسی لە سەر سوریا (تاج الدین الحسنی)یان دانا بە سەرۆكی ئەو وڵاتە لە ژێر ركێفی ئینتیدابدا.
1960: كردنەوەی شاری (بەرازیلیا) وەك پایتەختی بەڕازیل لەسەر دەستی سەرۆك (جوسیلینو كوبیچیك).
1961: نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی دەركرد بە كۆتایی هاتنی ئەو رێكەوتنەی كە چاودێری (تنجانیقا) كرابوو كە ئێستا لە تەنزانیایە لە ساڵی 1946ز ، و تەنجانیقا سەربەخۆیی وەرگرت لە ژێر ركێفی گەلانی بەریتانیادا.
1961: هەوڵدان بۆ لەناوبردنی سەرۆكی فەرەنسی (شارل دیگۆل) لە كۆدەتای جەزائیردا.
1967: سوپا دەسەڵاتی گرتە دەست لە یۆنان.
1978: مۆركردنی رێكەوتننامەی راوكردنی دەریایی یابانی/ سۆڤیەتی.
1979: داگیركردنی شاری (نەغەدە) لە لایەن هێزەكانی حكومەتی نوی بۆ یارمەتی توركەكانی شاری نەغەدە لە دژی كورد و ژمارەیەك كورد كوژران و ماڵەكانیان تاڵانكران.
1981: كۆشكی سپی رایگەیاند كە سەرۆكی ئەمریكی (رونالد ریگن) رەزامەندی نواند بە فرۆشتنی فڕۆكەكانی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت/ ئەواكس بە سعودیە.
1982: میسر ناوچەی (شرم الشیخ)ی گەڕاندەوە بۆ ژێر ركێفی خۆی كە بەشێك بوو لە (سینا) لە چوارچێوەی رێكەوتنی ئاشتی نێوان میسر/ئیسرائیل.
1985: هێزەكانی سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر گوندی (كەپەنك رەش)ی بناری (قەرەچوغ)ی قەزای (مەخمور)ی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئەنجامدا 8 پێشمەرگەی (ی ن ك) شەهیدكران، لەوانە (مەجیدە سوور) و (ئەحمەدە سوور) و (د. هەمزە)بوون.
2003: نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری كارگێڕی عێراقی نوی دوای سەدام حسێن  (جی گارنەر) گەشتە بەغداد و چەند گەڕەكێكی بەغدادی بەسەركردەوە.
2004: تەقینەوەی فەرمانگەی هاتوچۆ لە سعودیە كە بووە هۆی وەفاتی 4 كەس و برینداربوونی 145 كەس.
2004: لە ئاكامی زنجیرەیە هێرش بۆسەر چەند بنكەیەكی پۆلیس لە بەسرە (70) كەس كوژران و (150) برینداربوون.
2008: تیرۆریستان وێستگەی كارەبای شەنگاریان تەقاندەوە.

لەدایكبوون:
1652: میشیل رول، زانای فیزیای فەرەنسی.
1729: ژنە ئیمبراتۆر كاسرینی مەزن، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسی.
1816: چارلوت برونتی، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1837: فریدریك بایر، سیاسەتمەداری دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1908ز.
1864: ماكس فیبەر، ئابووریناسی ئەڵمانی.
1882: بیرسی ولیامز بریجمان، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1946ز.
1889: بول كاریر، زانای كیمیای سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1937ز.
1910: فەرید ئەترەش، گۆرانیبێژی سوری/ میسری.
1915: ئەنتۆنی كوین، ئەكتەری ئەمریكی.
1926: شاژنە ئەلیزابیسی دووەم، شاژنی شانشینی یەكگرتوو.
1928: روشدی مەهدی، ئەكتەری ئەمریكی.
1933: بەتریك ئیگناتیۆس زكای یەكەم عیواس، بەتریكی ئەنتاكیە و هەموو خۆرهەڵاتی سریانی ئەرسۆزكس.
1934: فاروق سوبحی گەیلانی، پارێزەری ئەردەنی.
1954: جیمس مورسن، ئەكتەری ئەمریكی.
1970: عەلا قاسم، ئەكتەری سوری.
1971: سەعد مینە، ئەكتەری سوری.
1973: خورخی دی سیلفا، ئەكتەری مەسكیكی.
1975: براین جی وایت، ئەكتەری ئەمریكی.
1979: جیمس مكافوی، ئەكتەری ئوسكوتلەندی.
1979: توبیاس لیندروس، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.

وەفات:
1073: ئەسكەندەری دووەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1142: بیار ئەبیلار، نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی.
1509: مەلیك هنری حەوتەم، مەلیكی ئینگلتەرە.
1699: جان راسین، شانۆنوسی فەرەنسی.
1719: فیلیپ دی لاهیر، زانای فەرەنسی لە بیركاری و زانستی فەلەك.
1910: مارك توین، نوسەری ئەمریكی.
1918: مانفرد فون ریچتهوفن، فڕۆكەوانی شەڕكەری ئەڵمانی.
1938: محەمەد ئیقباڵ، شاعیر و فەیلەسوفی ئیسلامی.
1945: فالتەر مودل، سەركردەی سەربازی ئەڵمانی.
1946: جون مینارد كینز، ئابوریناسی ئینگلیزی.
1964: سەلاح سەرحان، ئەكتەری میسری.
1965: ئیدوارد فیكتۆر ئەبلتۆن، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگی خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1947ز.
1971: فرانسوا دوفالیە، سەرۆكی هایتی.
1986: سەلاح جاهین، شاعیر و نیگاركێشی میسری.
1989: ئەمیرە دوكهی، دوا ئەمیرەی ئیمبراتۆریەتی كۆریا، لە بنكەی سگانگ لە كۆشكی چانگدوگ و لە تەمەنی 76 ساڵی، لە هونگیرنگ بە خاك سپێردرا.
1996: جەوهەر دۆداییڤ، سەرۆكی چیچان.
1997: سەید مكاوی، ئاوازدانەری میسری.
2010: خوان ئەنۆنیۆ سامارانش، حەوتەمین سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی.

جەژن و بۆنەكان:
یادی دامەزراندنی شاری رۆما
21 تا 28/ 4 هەفتەی جیهانی كوتان.

PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket