riklam

زەماڵەی خوێندن پێشكەشی ئاوارە سوری و عیراقییەكان دەكرێت

عیراق 09:46 PM - 2021-04-20
.

.

ڕێكخراوی سپارك و یەكێتی ئەوروپا 400 زەماڵەی خوێندن پێشكەشی پەنابەرانی سوریا و ئاوارە عیراقییەكان و چینە هەژرارە عیراقییەكان دەكەن.

یەكێتی ئەورپا و ڕێكخراوی سپاركی ناحكومی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێكی سێ ساڵی وەبەرهێنانیان بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ ئیمزا كرد بۆ پشتگیری كردنی هەوڵەكانی ساڕێژبونەوە و بەرخودانی ئابوری پەنابەرانی سوریا و گەنجان و ئاوارە عیراقییەكان و چینە لاوازە عیراقییەكان.

 ئەم بەرنامەیە پشتگیری زانكۆ و ناوەندەكانی دابینكردنی كار دەكات بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكان و ڕەخساندنی پەیوەندی لە نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستییەكانی بازاڕی كاری ناوخۆیی.

عیراق ڕوبەڕوی چەندین بەربەستی ئابوری بووەتەوە تەنانەت پێش قەیرانی كۆڤید 19 ش، بەجۆرێك ژمارەیەكی زۆر دەرچوانی نوێ و گەنجان بێ كارن، هەروەها سێبەری كۆڤید 19 باڵی بەسەر چینە پشتگوێخراوەكانی كۆمەڵگا و پەنابەران و ئاوارەكاندا كێشاوە، خاوبونەوەی چاوەڕوانكراوی ئابوریش بارودۆخەكە خراپتر دەكات.

سپارك لە ڕێگەی بەرنامەكانی پێشوی وەك پرۆگرامی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ماوەی 5 ساڵ بەردەوام بوو لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا پشتگیری ڕێگە بەردەوامەكان دەگرێتەخۆ بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتیفێركردنی باڵا و دواتر خستنەبازاڕی كار بۆ 400 پەنابەر، ئەوەش سەرەڕای گەنجان و چینە پشتگوێخراوەكان و ئاوارە عیراقییەكان.

خوێندنی ئۆنڵاین و خزمەتگوزاری قوتابی و پشتگیری دەرونی كۆمەڵایەتی دڵنیایی ئەوە دەدات كە كە قوتابیانی دەرچووی پەیمانگا و زانكۆكان توانای دیجیتاڵی و خۆگونجاندنیان هەبێت، سەرەڕای هەموو ئەو بارودۆخە سەختانەی پیایدا تێپەڕ دەبن.

هەروەها پرۆگرامەكە پشتگیری دامەزراندنی 75 كار و 100 دەرفەتی ڕاهێنان و دامەزراندنی 20 دامەزراوەی بچوك و مامناوەند دەكات. هەروەها دەستەبەركردنی كەرەستەی ئەلكترۆنی و گەشەپێدانی نەخشەی خوێندن و ڕاهێنان بۆ 6 دامەزراوەی هاوبەشی خوێندنی باڵا لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

بەهۆی دابینكردنی هاوكارییەكی زۆر لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە، لە ڕێگەی سندوقی دڵنیایی یەكێتی ئەوروپا بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی سوریا)  سندوقی هاوكاری (، ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان دەتوانن دەرفەتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتی ئابوری باشتر بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگاكانیان بەدەستبهێنن.

ڕێكخراوی سپارك، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی نا حكومییە و لە 14 ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقا و بیابانەكانی ئەفریقا كاردەكات. لە عیراقدا سپارك هەڵدەسێت بە ئاڕاستەكردنی خاوەن كارانی عیراقی و سوری بۆ گەشەپێدانی پلانەكانیان و دابینكردنی پارە و ڕاهێنانی پێویست. بە هەمان شێوە، سپارك هاریكاری لەگەڵ دامەزراوەكانی خوێندنی پیشەیی باڵا لە عیراق هەیە بە ئامانجی دابینكردنی هەلی خوێندن بۆ ئاوارە سورییەكان و گەنجانی عیراقی.

خولەكان پشت دەبەستێت بە پێداویستییەكانی بازاڕی كاری ناوخۆیی و شارەزایی پێویست بۆ بنیاتنانەوەی سوریا لە داهاتودا.

دەربارەی سندوقی دڵنیایی یەكێتی ئەوروپا بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی سوریا (سندوقی هاوكاری) لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2014، بەشێكی گەورەی هاوكاریەكان كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا پێشكەشی دەوڵەتانی دراوسێی سوریا كراوە لە ڕێگەی سندوقی دڵنیایی یەكێتی ئەوروپا بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی سوریا بووه.

هەروەها سندوقەكە هەوڵی دابینكردنی سندوقێكی خۆڕاگرتر و گشتگیرتر لە هاوكارییەكان لە یەكێتی ئەوروپاوە دەدات بۆ قەیرانەكە و بە شێوەیەكی سەرەكی پێداویستییە ئابورییەكان و خوێندن و پاراستن و داواكارییە كۆمەڵایەتییەكانی ئاوارەكانی سوریا لە دەوڵەتانی دراوسێ وەك ئەردەن، لوبنان، توركیا و عیراق و كۆمەڵگە ناوخۆییەكان و بەڕێوبەرایەتییەكانیان دەكاتە ئامانج.

تا ئەمڕۆ، سندوقەكە 162 ملیۆن یۆرۆی لە عیراق و هەرێمی كوردستان لە وەبەرهێناندا خەرجكردووە، پشتگیری 23پرۆژە بۆ عیراقی و سورییەكان كراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket