riklam

وه‌زیری پلاندانان ماده‌ تانه‌ لێدراوه‌كانی بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات

عیراق 07:47 PM - 2021-04-20
.

.

خالید به‌تال وه‌زیری پلاندانانی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2021 ئه‌و مادانه‌ی ناو بودجه‌ی گشتی ئاشكرا كرد كه‌ حكومه‌ت به‌نیازه‌ تانه‌یان لێبدات.

به‌تال له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راشیگه‌یاند: تانه‌ له‌و ماده‌یه‌ ده‌ده‌ن كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ووردبینی و چاودێریكردنی پلانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها تانه‌ له‌و ماده‌یه‌ ده‌ده‌ن كه‌ وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بڕگه‌و پێكهاته‌كان بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی فیدڕاڵی.

به‌تال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كازمی فه‌رمانیداوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی به‌په‌له‌ی بڕگه‌كانی بودجه‌و ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی دایه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوه‌كو له‌لای دادگای باڵای فیدڕاڵی تانه‌ له‌به‌شێك له‌ماده‌كانی بودجه‌ بدات.

 PUKmedia  به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket