riklam

وێنه‌.. كۆگای سه‌ره‌كی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان سووتا

کوردستان 06:28 PM - 2021-04-20
.

.

به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ كۆگای سه‌ره‌كی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان گڕی گرت و زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان حه‌مه‌ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی شۆرتی كاره‌با كۆگای سه‌ره‌كی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان گڕی گرت و زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ وتیشی: تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر كۆگاكه‌ كه‌وتووه‌ و كتێبگه‌ڵێكی زۆر سووتاوه‌.

سیروان حه‌مه‌ سه‌عید وتیشی: تیمی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چوارباخ له‌ زووترین كاتدا به‌ هانامانه‌وه‌ هاتن و ڕێگرییان كرد له‌وه‌ی كه‌ ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات و زیانی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه‌.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket