riklam

لیوا چه‌تۆ سه‌ردانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كرد

کوردستان 06:20 PM - 2021-04-20
.

.

ئه‌مڕۆ 20-4-2021، لیوا چه‌تۆ ساڵح سه‌عید  بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ردانی لیوا كومال عه‌بدولره‌حمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: هاتوین له‌نزیكه‌وه‌ ده‌ست خۆشیتان ئاڕاسته‌بكه‌ین له‌پای ئه‌و كارو خزمه‌تانه‌ی له‌ڕابردو پێشكه‌شی كارمه‌ندانی لیواكانی نه‌وت و گازی هه‌رێمتانكردووه‌ ، لیوا چه‌تۆ ساڵح سه‌عید له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی زیاتر له‌ڕابردوو هه‌وڵ بده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی پۆلیسی لیواكانی نه‌وت و گاز .

له‌ به‌رامبه‌ریشدا لیوا كه‌مال عه‌بدولره‌حمان سوپاسی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد بۆ سه‌ردانیكردنه‌كه‌یان و وتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح هێزی زیاترمان پێده‌به‌خشێت تا زیاتر له‌ ڕابردوو خزمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ین.   

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket