riklam

كه‌ركوك.. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سوك ده‌كرێت

کوردستان 03:51 PM - 2021-04-20
.

.

شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بریاریدا به‌سووكردنی قه‌ده‌غه‌ی شه‌وانه‌ له‌كه‌ركوك و به‌پێی بریاره‌كه‌ش هاتوچۆ له‌شه‌واندا بۆ سه‌عات 10ی شه‌و درێژكرایه‌وه‌.

مه‌روان عانی وته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوای راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و لایه‌نی ته‌ندروستی له‌ كه‌ركوك و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبونیش له‌ كه‌ركوك وه‌ك شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ له‌هه‌شتی شه‌و بۆ سه‌عات 10ی شه‌و درێژبكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی بڕیاره‌كه‌ له‌مشه‌وه‌وه‌ 20-4-2021،ه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، رونیشیكرده‌وه‌ بریاره‌كه‌ به‌و ئامانجه‌ دراوه‌، تاوه‌كو هاوولاَتیانی كه‌ركوك بتوانن له‌شه‌وانیشدا بازاڕی خۆیان بكه‌ن.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د -كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket