riklam

سه‌رۆك كۆماری چاد كوژرا

جیهان 03:36 PM - 2021-04-20
.

.

سه‌رۆكی چاد له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كان كوژرا.

ئیدریس دێبی سه‌رۆك چاد له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ بریندار بووه‌ و پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

دێبی ساڵی 1990 سه‌رۆكایه‌تی چادی وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌بووه‌.

ئیدریس ساڵی 1952 له‌ دایكبووه‌ و خاوه‌نی هه‌شت كوڕ و كچێكه‌ و ئه‌ندامی حزبی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانپه‌رستییه‌.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket